نوچەنێت-ئیتەرتاس
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا دەڵێت، بڕیار نییە ئەمریکا بە پێی یاساکانی خۆی داوای پشکنینی کیمیایی لە سەر خاکی روسیا بکات و مۆسکۆش هیچ کات وەڵامی ئەم داوایە ناداتەوە.
ماریا زاخارڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا دەشڵێت: مۆسکۆ نە تەنها داواکاری ئەمریکا بۆ پشکنینی چەکە کیمیاییەکانی روسیا رەتدەکاتەوە، بەڵکوو تەنانەت ئامادە نییە تاوتوێی ئەم داوایە بکات.
زاخارڤا هەروەها دەڵێت “نامانهەوێ رەزامەندی ئەمریکا بە دەست بهێنین، یان تەنانەت داواکاری ئەمریکا بۆ پشکینی زیاتری چەکە کیمیاییەکانی روسیا وەڵام بدەینەوە. ئەوەی ئەمریکا داوای دەکات، لە دەرەوەی چوارچێوەی کۆنواسیۆنی چەکە کیمیاییەکانە”.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا هەروەها گوتی، باشتر وایە ئەمریکیەکان بەرپرسایەتی خۆیان بگەیێننە ئەنجام و جبەخانەکانی چەکی کیمیایی خۆیان لەبار ببەن.