نوچەنێت-وۆڵ ستریت جۆڕناڵ
واشنتۆن بۆ رێگرتن لە پێشێلکردنی گەمارۆکانی خۆی بۆ سەر کۆریای باکور، بە رێگەی کەشتی و رێگەی دەریایی، هاوپەیمانییەکی دەریایی بە بەشداری ٧ وڵاتی دیکەی جیهان پێکدێنێ، کە بەریتانیا و فەرەنساش تیایدا ئەندامن.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ، لە راپۆرتەکەیدا باس لە بڕیاری ئەمریکا، بۆ وەها هاوپەیمانییەک دەکات و ئاشكراشی دەکات، کە ئامانجی سەرەکی پێکهێنانی ئەم هاوپەیمانییە، رێگرتنە لە پێشێلکردنی گەمارۆکانی سەر کۆریای باکور.
ئەمریکا جەخت دەکاتەوە، کە بە ئەگەری زۆر پیۆنگ یانگ بە رێگەی پێشێلکردنی گەمارۆکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، بیهەوێ سووتەمەنی پێویستی خۆی دابین بکات.
ئەندامانی ئەم هاوپەیمانێتیە بریتین لە:
ئەمریکا، نیوزلاندا، ئۆسترالیا، بەریتانیا، کەنەدا، فەرەنسا، کۆریای باشور و ژاپۆن.