قاسم سولەیمانی و مەکگۆرک کۆبوونەوە

0

نوچەنێت

رۆژنامەیەکی کوەیتی بڵاویکردووەتەوە، فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسداران رۆژی سێشەممەی رابردوو بە نهێنی لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق کۆبووەتەوە بۆ رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.

قاسم سولەیمانی لە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپایە و فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسدارانە کە تەواوی چالاکییە سەربازییەکانی ئێران لەدەرەوەی سنووری ئەو وڵاتە، لەژێر کۆنترۆڵ و چاودێری ئەو هێزەدایە.

بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لەکاتێکدایە کە پێشتر قاسم سولێمانی لە وەڵامی پەیامێکی مایک پۆمپیۆ، سەرۆکی ئەو کاتی سی ئای ئەی گوتبووی “نە نامە لە ئەمریکییەکان وەردەگرم و نە دەشیخوێنمەوە. هیچ قسەیەکم لەگەڵ ئەو کەسانەدا نییە”.

تاوەکو ئێستاش سەرچاوە فەرمییەکانی ئێران هیچ هەڵوێستێکیان لەبارەی ئەو هەواڵە نەبووە.

رۆژنامەیەکی کوەیتی لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویکردووەتەوە، کە ئەو کۆبوونەوەیە لەسەر داوای برێت مەکگۆرگ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق بووە و جگە لە رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق باس لەوەشکراوە، کە ناکۆکییەکانیان کۆتایی پێبێنن لەسەر خاکی وڵاتانی عەرەبی.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکردووە، ماکگۆرگ بە سولەیمانی راگەیاندووە، سووتانی کۆنسوڵخانەی ئێران لە بەسرە، هیچ پەیوەندییەکی بەوانەوە نەبووە، داواشی لێکردووە هەردوو وڵات ناکۆکییەکانیان وەلا نێن و کاربکەن بەیەکەوە لەپێناو پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.

ماکگۆرگ بە فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی راگەیاندووە، وڵاتەکەی پشتگیری کەسێکی سیاسی دیاریکراو ناکات بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق و گووتویەتی “کاتی ئەوە هاتووە بوار بدرێ بۆ دەرکەوتنی کەسانی سیاسی دیکە بۆ ئەو پۆستە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com