نوچەنێت
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ١٤-٩-٢٠١٨، لایەنە سوننەكانی عێراق، لەسەر كاندیدكردنی پەرلەمانتار محەمەد حەلبوسی، بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی نوێی عێراق رێكکەوتن.
دوێنێ رۆژی پێنجشەممە، لە هاوپەیمانی “بنیاتنان”ەوە رایگەیاندبوو، كە “محەمەد حەلبوسی” دەبێتە كاندیدی یەكلاكەرەوە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی نوێی عێراق.
محەمەد حەلبوسی، لە ساڵی رابردووەوە وەكو پارێزگاری نوێی ئەنبار دەستبەكار بووە.
تۆڕی هەواڵی “روسیا تودەی” بڵاوی كردەوە، كە لە ماوەی چەند كاتژمێری رابردوودا لایەنە سوننەكان كۆتاییان بە كۆبوونەوەیەكی فراوانی خۆیان هێنا و لەسەر كاندیدكردنی حەلبوسی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی نوێ رێکكەوتن”.
بەگوێرەی روسیا تودەی، سوننەكان ئەوەیان رەچاو كردووە، كە حەلبوسی لە كاندیدەكانی تریان زیاتر قبووڵكراوە، بەتایبەتیش لەلایەن هێزە شیعی و كوردەكانەوە.
