نوچەنێت
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستگیرکردنی سەرۆک باندێکی تاوانکاری راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، لە راگەیاندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، کە له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌یه‌و له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراون، پاشنیوه‌رۆی دوێنی ١٣-٩-٢٠١٨، له رووبهرووبونهوهیهكدا توانرا سه‌رۆكی باندێكی تاوانكاریی ده‌ستگیر بكرێت.
لەو راگەیاندراوەدائاماژە بەوەدراوە، کە هێزێكی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان و مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی سلێمانی، بازگه‌یه‌كی كاتیان دانا له‌ژێر پردی وڵوبه‌ی شاری سلێمانی داناوە، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌یه، توانیوانە سه‌رۆكی باندێكی تاوانكاریی به‌ناوی (ئـ، ع، ن) دانیشتوی شارۆچکەی سه‌یدسادق ده‌ستگیر بكه‌ن.
هەروەها ئەوەش ئاشکرا کراوە، کە له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا، ئەو سەرۆک باندە، رووبه‌رووی مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس بووەەتەوه و هه‌وڵی هه‌ڵهاتنی داوە، به‌ڵام له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسه‌وه به‌برینداری ده‌ستگیر كرا، هاوكات دوو تۆمه‌تباری دیكه، كه له‌گه‌ڵیدا بوون هه‌ڵهاتوون و هێزه‌كانی پۆلیس له‌هه‌وڵی ده‌ستگیركردنیاندان.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە، کە تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كه، سه‌رۆكی باندێكی تاوانكارییه، كه به‌چه‌ندین مادده‌ی یاسایی له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراوه، له‌وانه‌ش ماده‌كانی ٤٤٣، ٤٣٠، ٤٣١، ٤٥٦ و چه‌ند مادده‌یه‌كی یاسایی تر.
لەبارەی تەندروستی تۆمەتبارەکە هاتووە، کە له‌ئێستا تۆمه‌تباره‌كه له نه‌خۆشخانه‌یه و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه و باری ته‌ندروستی جێگیره و به‌بریاری دادوه‌ر به‌نده.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی نەشاردووەتەوە، کە له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه و به‌هۆی رووبهڕووبونهوهكانهوه، ئه‌فسه‌رێك و دوو كارمه‌ندی هێزه‌كانی پۆلیس بریندار بوون و له ئێستا چاره‌سه‌ری پزیشكی‌یان بۆ كراوه و باری ته‌ندروستییان جێگیره.