لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمان: بۆردومانەکەی کۆیە، دەستدرێژیکردنە سەر خاکی هەرێمە

0

 نوچەنێت:تایبەت

سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، بۆردومانکردنی بارەگاکانی حیزبی دیموکرات لەکۆیە، دەستدرێژی کردنە بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٨-٩-٢٠١٨،  بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکراتی  کوردستان، لە شاری کۆیە لەلایەن کۆماری ئسیلامی ئێرانەوە تۆپباران کران، ژمارەیەک شەهید و برینداری لێکەوتەوە، بەپێی زانیارییەکانیش هەریەک لە خالید عەزیزی و مستەفا مەولودی، بریندارن.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، شیلان جەعفەر، سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە بۆدوومانکردنی بارەگاکانی دیموکرات، رایگەیاند”بەهەموو شێوەیەک ئیدانەی ئەم هێرش و جۆرە کۆچ کوشتنە دەکەین. ئەم هێرشە دەستدرێژی کردنە سەرخاکی هەرێمی کوردستانە، لەم قۆناغەدا داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین بەزوترین کات بچن بەدەمیانەوە و ژیانی بریندارەکان ڕزگاربکەن”.

سەۆکی لیژنەی پێشمەرگە، گوتیشی”ئەوان کە لەهەرێمی کوردستان دانیشتوون، ئەمە جاری یەکەم نییە کە ئەم کارەساتانە ڕووئەدەن لەلایەن کۆمارەی ئیسلامی ئێرانەوە، ئەوەی کە ئەمڕۆ بەرامبەر برا و خوشکەکانمان لە کۆیە کرا، دژی هەموو بنەماکانی مافی مرۆڤە”.

شیلان جەعفەر، دەڵێت”ئەم بارەگایانەی حیزبی دیموکرات کە بۆردوومانکراون لەناوجەرگەی پارێزگایەکی هەرێمی کوردستانن و دوورن لەسنورەکانی ئێرانەوە، بەداخەوە ئەم جۆرە کارەساتانە دووبارە دەبنەوە و ناتوانرێت هیچ چارە سەرێکی بۆ بدۆزرێتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com