نوچە-رۆیتەرز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەبارەی رووداوەکانی شاری بەسرە هەڵوێستی وەرگرت.
لە بەیاننامەیەکدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەرامبەر بە سووتاندنی کونسوڵخانەی ئێران لە بەسرە لە لایەن خۆپێشاندەرانی ئەم شارەوە،هەڵوێستی وەرگرت.
لە بەیاننامەیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا، توندوتیژی لە دژی دبلۆماتکاران مەحکوم کراوە. هەروەها داوا لە سەرجەم لایەنەکانی ئەم رووداوانە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق کراوە، کە مافی خۆپێشاندانی ئاشتیانە و هێمنانە پارێزراو بێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بە بێ ئەوەی ئاماژەی بە ناوی ئێران کردبێت، داوای لە حکومەتی عێراق کردووە کە دبلۆماتکاران و ناوەندە دبلۆماسیەکان بپارێزێت.