ئێران رەخنەی توند ئاراستەی عیراق دەکات

0

نوچە-رادیۆ فەردا

دوابەدوای رووداوەکانی شاری بەسرە و ئاگرتێبەردانی کونسوڵخانەی ئێران لە لایەن خۆپێشاندەرانی بەسرەوە و هێرشکردنە سەر بینا و دام و دەزگا حکومییەکان، بەرپرسانی عێراق جەخت لەسەر بەرەنگاربوونەوەی نائارامییەکان دەکەنەوە.

دوای ئەوەی کونسولخانەی ئێران لە بەسرە ئاگری تێبەردرا، باڵیۆزی عێران لە ئێران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە کرا.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، سەرباری پیلانەکان لە لایەن کەسانی گومانلێکراو بۆ سەر کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەوڵەتی عێراق پابەندی بەڵێنەکانی نەبووە  وبە ئەرکی خۆی هەڵنەستاوە.

رۆژی هەینی لە درێژەی رەوتی نارەزاییەکان بەرامبەر بە نەبوونی خزمەتگوزاری، گەندەڵی و بێکاری، کونسوڵخانەی ئێران و بنکە  وبارەگاکانی میلیشیا شیعەکان لە لایەن خۆپێشاندەرانەوە هێرشی کرایە سەر و ئاگری تێبەردرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com