نوچەنێت
ژمارەیەك لە خۆپێشاندەرانی ناڕازی خۆیان گەیاندە كۆنسوڵگەی ئێران لە بەسرە و بە دروشمی ”ئێران بۆ دەرەوە بەسرە ئازادە” سوتاندیان.
لە سەرەتای مانگی تەمووزی رابردووەوە خۆپێشاندانی ناڕەزایی هاوڵاتیانی پارێزگای بەسرە و شارەكانی تری باشوور و ناوەڕاستی عێراق بەردەوامە، داوای سەرەكی خۆپێشاندەران دابینكردنی ئاوی خواردنەوە و وزەی كارەبا و هەلی كارە، بەڵام تاکو ئێستا بەغدا توانای چارەسەرکردنی کێشەکەیانی نییە و بە زەبری هێز رووبەڕوویان بووەتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ ٧-٩-٢٠١٨، خۆپێشاندەرانی ناڕازی لە سەرجەم ناوچەكانی بەسرەوە بە دروشمی ”ئێران بۆ دەرەوە بەسرە ئازادە” هەڵیانکوتایە سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە بەسرە و سووتاندیان.
سوتاندنی كۆنسوڵگەی ئێران لە بەسرە دوای ئەوە دێت، کە لە چەند شەوی رابردوودا چەندین بارەگای حكومی و حزبی و میلیشیا چەكدارەكانی بەسرە لەلایەن هاوڵاتیانی ناڕازیی شارەكەوە سوتێندرابوون.