نوچەنێت
وێڕای ئەوەی سوپای عیراق، ههاتووچۆی لەبەسرو، قەدەغەکرد. شەوی رابردوو خۆپیشاندان بەردەوام بوو.
دوای دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندان لە بەسرە، دژی نەبوونی خزمەتگوزاری، سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا هاتووچۆی لە بەسرە قەدەغە کرد، لەگەڵ ئەوەشدا شيوی رابردوو ٦/٧-٩-٢٠١٨، خۆپیشاندانی بەرفراوان دژی حکومەت لەبەسرە بەردەوام بوو.
خۆپیشاندەران، هەڵکوتاوەتە سەر بنکەو بارەگا و دەزگا میدیایی حزبەکان و ماڵی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرەو سوتاندویانە.
بە پێی ئامارەکان، تا ئێستا لە خۆپیشاندانەکانی بەسرە، ١٢ خۆپیشاندەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون و ٩٤ کەسیش برینداربوون.
شەوی رابردوو بارەگاکانی، رێکخراوی بەدر ، عەسائیبی ئەهلی حەق، حزبی دەعوە، فەزیلە، ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و بزووتنەوەی نوجەبا، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێنران.