نوچەنێت:تایبەت
ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ترس لەوەی هێزێکی دیاریکراو نیوەی دەنگەکان یان زیاتر بەدەست بهێنێت، بیانو نییە بۆئەوەی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا نەکرێت.
دکتۆر ڕه‌ئوف عوسمان، سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وی گۆڕان، بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندبوو، ئێمه و یه‌كێتی هه‌مان بۆ چونمان هه‌یه، له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنەکانی په‌رله‌مانی كوردستان، چونكه گومانی ئه‌نجامدانی ساخته‌كاریه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ین بەجۆرێك پارتی ده‌یه‌وێت(٥٠+١)ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كان بهێنێت، تاخۆی بتوانێت حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی کورستان، به‌ته‌نها پێكبهێنێت وه ده‌ستور بنوسێته‌وه.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، مەردان خدر، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بەو قاسانەی بەرپرسێکەی بزوتنەوەی گۆڕان، کە باس لەوەدەکات پارتی دەیەوێت (٥٠+١)ی ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كان بهێنێت، رایگەیاند”ترس لەوەی کە هێزێک نیوەی دەنگەکان یان زیاتر بە دەست بهێنێت، نا بێتە بیانو بۆ ئەوەی کە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا نەکرێت، چونکە هەڵبژاردن لەپێناو ئەم حیزب و ئەو حیزب‌دا ناکرێت، بەڵکو هەڵبژاردن بۆئەوەیەمیللەت بڕیاری خۆی بدات، کە کێ لە دەسەڵات بێت و کێ حکومەت پێکبهێنێت”.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی، باسی لەوەشکرد، کە لەڕووی پرەنسیپی دیموکراسی و هەڵبژاردنیشەوە، ئەم بیانوە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، بیانویەکی لاواز و نامەنتقییە.
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئەگەر پارتی(٥٠+١)ی ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كان بهێنێت، خۆی بە تەنها حکومەت پێکدەهێنێت، یان لەگەڵ لایەنەکانی دیکە، مەردان خدر گوتی” ئەو بڕیارە بۆ ئەوکاتە دەمێنێتەوە، کە هەڵبژاردن دەکرێت، لە کۆتاییدا پارتی ئەو بڕیارە دەدات، کەلەبەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان، پڕۆسەی سیاسی و دیموکراسی هەرێمی کوردستانە”.