نوچە-ئاژانسەکان
ئەنجومەنی شارەزایانی ئێران، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە،٦ی سێبتەمبەر دوای کۆبوونەوەیەکی دوو ڕۆژە کە تایبەت بوو بە باری گوزەران خەڵکی ئەم وڵاتە، لە راگەییندراوێکدا خەجت لە سەر بەردەوام بوونی پشتیوانی ئێران، لە سوریا و فەلەستین دەکاتەوە.
ئەندامانی ئەنجومەنی شارەزایانی ئێران، لە سەرەتای راگەیێندراوەکەدا، جەختیان لە سەر شۆڕش و بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا وسەهیۆنی کردۆتەوە و دەڵێن، ئێران بەردەوام دەبێ لە پشتیوانیکردنی خەڵک ستەملێکراوی لوبنان، سوریا، یەمەن و بەحرەین.
ئەمە لە کاتێکدایە، بە گوتەی بەرپرسانی ئەمریکا، گەڕانەوە گەمارۆکانی ئەم وڵاتە بۆ سەر ئێران بۆتە هۆکاری قەیرانی ئابوری و خراپتربوونی باری گوزەران و ژیانی خەڵکی ئەم وڵاتە.
ئەمریکا هەروەها رایگەیاندووە کە هۆکاری گەڕانەوەی ئەم گەمارۆیانە دەگەڕێتەوە بۆ بەردەوام بوونی رژێمی ئێران لە دەستوەردانی لە کاروباری وڵاتانی ناوچە،لەوانە عێراق،سوریا،یەمەن،بەحرێن و لوبنان.