سوپای عیراق بڕیارێکی لەبارەی خەڵکی بەسرە دا

0

نوچە-المیادین

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە ،ئەمڕۆ پێنجشەممە،٦ی سێبتەمبەر رایگەیاند، تا ئاگاداریی دوایی،هەر جۆرە هاتوچۆیەک لە بەسرە قەدەغە دەکرێت.

لە بەیاننامەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرەدا هاتووە، قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات و تا ئاگادارکردنەوەی دوایی، بەردەوامە.

لە بەیاننامەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە، داوا لە هاووڵاتیانی عێراقی کراوە، کە بە گوێرەی پێویست هاوکاری هێزە ئەمنییەکان بکەن.

خۆپێیشاندانەکانی بەسرە لە باشوری عێراق، لە کاتێکدا سێهەمین رۆژی خۆی تێپەڕ دەکات کە بە پێی ئامارە فەرمییەکان تاکو ئێستا بە لانی کەمەوە  ٩ کەس کوژراون و ١٠٤ کەسیش بریندار بوونە.

ئەم خۆپیشاندانە بەرامبەر بە کەمی خزمەتگوزاری دام  ودەزگاکانی حکومەتی عێراق، دەستیپێکرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com