نوچە-افق
رێکخراوی تیرۆریستی داعش، لە راگەیێندراوێکدا بەرپرسایەتی خۆی لە هێرشەکانی رۆژی رابردوو بۆ سەر کابولی پایتەختی ئەفغانستان، راگەیاند.
داعش دەڵێت، بەرپرسایەتی خۆی لە دوو هێرشی خۆکوژی لە رۆژئاوای کابۆل رادەگەیەنێ.
رۆژی رابردوو، کاتژمێر ٥:٥٨ ئێوارە بە کاتی ئەفغانستان، کەسێکی خۆکوژ کە- کەرەستەی تەقەینەوەی پێبووە، خۆی لە نزیک یاریگایەک لە رۆژئاوای شاری کابول تەقاندەوە.
دوابەدوای ئەم هێرشە،هێرشێکی دیکەش روویدا کە بە لانی کەمەوە ٢٠ کەس لە خەڵکی ئاسایی کوژران و ٧٠ کەسیش بریندار بوون.
دوو کەس لە کوژراوەکان رۆژنامەنووس بوونە، کە بۆ رووماڵکردنی رووداوەکە لە شوێنی تەقینەوەی یەکەم ئامادە بوونە..