نوچە-المنار
شای ئۆردن جەخت دەکاتەوە، پێکهێنانی کۆنفیدڕالی فەلەستین-ئوردن هیڵی سوری وڵاتەکەیەتی.
نووسینگەی پاشایەتی ئوردن لە بەیاننامەیەکدا لە سەر زاری شای ئۆردن رایگەیاندووە، شاعەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن دژ بە نەخشەرێگای کۆنفیدڕالی فەلەستینە و ئەمەش لای ئوردن هێڵی سورە.
شای ئوردن گوتویەتی، هەر کات باسی کۆنفیدڕالی فەلەستین دێتە بەرباس، وەڵامەکەی من روون بووە، ئەم بابەتە هێڵی سوری ئوردنە.
پێشتر سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ئاشكرای کردووە، کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشنیاری پێکهێنانی سیستمی کۆفیدڕاڵی فەلەستین-ئوردنی کردووە.
مەحمود عەباس، سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ئەوەشی خستۆتە روو، بەو مەرجەی رەزامەندی لە سەر ئەم پێشنیارەی ئوردن دەربڕیوە کە ئیسرائیلیش بەشێک بێت لەم کۆنفیدڕاڵییە.