ترەمپ: دۆخی ئێران پێش بینی ناکرێ

0

نوچە-رۆیتەرز

سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانی سەبارەت بە دۆخی ناوخۆیی ئێران دەڵێت، هیچ کات نایهەوێ پێش بینی ئەوە بکات لە ئێران چی روودەدات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت، بۆی گرنگ نییە کە بەرپرسانی ئێرانی بیانهەوێ گفتوگۆ و دانوستان بکەن.

سەرۆکی ئەمریکا مانگی مەی رابردوو، یەک لایەنە بڕیاری کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران دەرکرد.

دوای ئەم بڕیارە بوو کە ترەمپ رایگەیاند، گەمارۆکانی سەر ئێران کە بە پێی رێککەوتنە ئەتۆمیەکە لە سەر ئەم وڵاتە هەڵگیرابوون، جارێکی دیکە دەخاتەوە گەڕ.

بە هۆی ئەم گەمارۆیانەوە دۆخی ناوخۆی ئێران و باری ئابوری ئەم وڵاتە، بەرەو قەیران چووە .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com