نوچە-یۆرۆ نیوز
هیند و ئەمریکا گفتوگۆ دوو قۆڵیەکانی خۆیان سەبارەت بە چۆنێتی بە ئەنجامگەیاندنی بایکۆتی کڕینی نەوتی ئێران لە لایەن هیندەوە دەستپێکرد.
هاوکات لە گەڵ سەردانەکەی مایک پەمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا بۆ هیند، بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە دەڵێت، هەردوو لا بڕیارە هەموو لایەنەکانی بایکۆتی کڕینی نەوتی ئێران لە لایەن هیندەوە تاوتوێ بکەن.
بە گوتەی ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەمریکا داوای لە سەرجەم هاوپەیمانانی خۆی کردووە، کە رێژەی کڕینی نەوتی ئێران بگەیێننە سفر و گفتوگۆکان لەم بارەوە تەنها لە گەڵ هیند نابێت.
گفتگۆ لەبارەی جێبەجێکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران، لە نێوان وەزیرانی دەرەوە وبەرگری دوو وڵات ئەنجام دەدرێ..