نوچەنێت
سەرکردەیەکی سیاسی و ناسراوی عێراق، ئەیاد عەللاوی واز لە کورسییەکەی دەهێنێت و هۆکارەکەشی ئاشکرا کرا.
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە لە رۆژی ١٢-٥-٢٠١٨ ئەنجام درا، ئیئتیلافی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی ئەیاد عەللاوی ٢١ کورسی بەدەست هێنا.
بەگوێرەی هەواڵێکی سۆمەریە نیوز، سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانی راگەیاندووە: عەللاوی “بە نیازە” دەستبەرداری کورسییەکەی لە پەرلەمان بێت.
ئەو سەرچاوەیە هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کە عەللاوی بێزار بووە لەو بارودۆخەی پەرلەمان و کڕین و فرۆشتنی دەنگ و کورسییەکان.