نوچە-رادیۆ فەردا
ئاڤیگدۆر لیبرمەن، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، لە دیمانەیەکی تایبەت لە گەڵ رادیۆ فەردا، جەخت لە سەر دۆستایەتی لە مێژینەی نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل دەکاتەوە و دەڵێت، دوژمنایەتی کۆماری ئیسلامی لە گەڵ وڵاتەکە، بۆتە هۆی ئەوە کە وڵاتانی عەرەبی لەوە تێگەیشتبێتن کە رژێمی توندڕەوی ئێران دوژمنی ئەوانە نەک ئیسرائیل.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل پێداگری لە سەر هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر بە ئێران دەکاتەوە و دەڵێت هیچ کات رێغە بە ئێران نادەن کە بەردەوامی بە ئامادەبوونی سەربازی کە سەر خاکی سوریا ببەخشێ.
لیبرمەن وێڕای ئاماژەدان بە نزیکبوونەوەی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی کەنداو،دەڵێت:رەنگە ئەمە یەکەمین جارە کە وڵاتانی عەرەبی میانەڕەو تێگەیشتبێتن کە دوژمنی سەرەکی ئەوان ئیسرائیل و جووەکان و سەهیۆنی نییە،بەڵکوو رژێمی توندڕەو و بناژۆخوازی ئێرانە.
بە گوتەی لیبرمەن،گۆڕینی روانگەی عەرەبەکان بە نیسبەت ئیسرائیلەوە دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی توندڕەوانەی ئێران.