نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری لەبارەی دۆخی بەسرە دەدا

0

نوچە-هەواڵدەریی فەڕەنسا

نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق، لە بەیاننامەیەکدا داوا لە بەرپرسانی ئەم وڵاتە دەکات، بەرامبەر بە خۆپێشاندەران، هێزی سەربازی ونەگەنجاو بەکارنەهێنن.

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە،٥ی سێبتەمبەر خوازیاری گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ شارە بەسرەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ئەنجامی خۆپێشاندانەکانی رۆژانی رابردووی خەڵکی ئەم شارە، بە لای کەمەوە شەش کەس لە خەڵکی خۆپێشاندەر و ناڕازی کوژران.

ئەم بەرپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکان، خوازیاری لێکۆڵینەوە  وبەدواداچوون بۆ ئەم رووداوەیە و دەشڵێ،ت لە ئەنجامدەران و لایەنی بەرپرسیار لەم توندوتیژیانە دەبێ سزا بدرێن.

خۆپێشاندەران لە تۆڵەی کوژرانی شەش خۆپیشاندەرو برینداربوونی ٦٤ کەس، ئەمڕۆچوارشەمە،٥ ی سێبتەمبەر هەڵیان کوتایە سەرهێزە سەربازی و ئەمنییەکانی ئەم شارە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com