نوچە-ئیلنا
وەزارەتی بەرگری روسیا، هێرشی ئاسمانی ئەم وڵاتە بۆ سەر پارێزگای ئیدلیب پشتڕاست دەکاتەوە.
بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری روسیا، دوو فڕۆکەی شەرکەڕ جۆری ئێس.یو-٣٤ رۆژی رابردوو بنکە سەربازییەکانی بەرەی نوسرەیان کردۆتە ئامانج.
ئیگۆر کۆناشنکۆف، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا، دەڵێت، لە ئەنجامی ئەم هێرشە چەندین جبەخانەی ئەم گروپە کراوەتە ئامانج.
بە گوتەی ئەم بەپرسەی وەزارەتی بەرگری روسیا، لەم هێرشەدا تەنها ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی بەرەی نوسرە کراونەتە ئامانجی و هیچ زیانێک بە خەڵکی مەدەنی ناوچەکە نەگەیشتووە.