خۆپیشاندەران هەڵیانکوتایە سەر بنکەیەکی سەربازی

0

نوچەنێت

دوای ئەوەی خۆپیشاندانەکەی بەسرە گرژی تێکەوت، ئەمڕۆ خۆپیشاندەران سوپای عیراق راودەنێن و کەلوپەلی سەربازییان پێ جێدەهێڵن.

ئەمڕؤ چوارشەممە ٥-٩-٢٠١٨، خۆپیشاندان لە بەسرە بەردەوامە. خۆپتیشاندەران لە تۆڵەی کوژرانی شەش خۆپیشاندەرو برینداربوونی ٦٤ کەس، بە گوللەی هێزە سەربازییەکانی عیراق، ئەمڕۆ هەڵیان کوتایە سەرهێزەکان و هەمەر و کەلوپەلی سەربازییان پێ بەجێهێشتن.

بەپێی زانیارییەکان، خۆپیشاندەران ئەمڕؤ هەڵێانکوتاوەتە سەر بنکەی سەربازی (کەرمە). هێزەکە هەڵاتون و کەلوپەلەکانیان کەوتوونە دەست خۆپیشاندەران.

خۆپیشاندەران دەڵێن، ئێمە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە بەردەوام دەبین. جگە لە بەڵێن هیچمان لە عەبادی نەبینی. ئاوی خواردنەوەمان پیسەو لە پلەی گەرمی ٥٠ کارەبامان نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com