نوچە-راشاتودەی
ئیسرائیل دەڵێت، تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ ئامانجی سەربازی ئێرانی لە دەرەوەی سنورەکانی ئەم وڵاتە پێکاوە.
وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل لە راپۆرتێکدا دەڵێت، لە ماوەی ١٨ مانگی رابردوودا. فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەم وڵاتە هێرشیان کردۆتە سەر ٢٠٠ ئامانجی سەربازی ئێران لە سەر خاکی سوریا.
بە گوێڕەی راپۆرتەکەی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل،لە بەشێکی زۆر لەم هێرشانە، میلیشیا کانی ئێرانی کراونەتە ئامانج.
وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل راشیگەیاندووە، لە ساڵی ٢٠١٧وە، سەرجەم ٩٩٢ موشەکی بەرەو ئامانجە سەربازییەکانی ئێران هاویشتووە.