ئەنجومەنی ئاسایش بڕیارێک لە بارەی ئێرانەوە دەدات

0

نوچە-ئاژانسەکان

نیکی هێلی، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەم وڵاتە بڕیارە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی  ئەنجومەنی ئاسایش بکات، کە لەبارەی ئێرانەوە بەڕێوەدەچێت.

بە گوتەی هێلی، ئەم کۆبونەوەیەی ئەنجومەنی ئاسایش کۆتایی مانگی سێبتەمبەر و لە میانی کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و بە ئامادەبوونی سەرانی جیهان بەڕێوەدەچێت.

ئەمریکا کە ئێستا سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی لە ئەستۆیە، ئەم کۆبوونەوەیە زیاتر بە ئامانجی توندترکردنەوەی گوشارەکانی سەر ئێران بەڕێوەدەبات.

چاوەرێ دەکرێ حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران ،٢٥ی سێبتەمبەر لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان گوتارێک پێشکەش بکات..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com