دوایین ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانی بەسرە

0

نوچەنێت

وەزارەتی تەندروستیی عێراق، دوایین ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانی رۆژی رابردووی بەسرەی، ئاشکرا کرد.

لە ناوەڕاستی مانگی ٧ی ٢٠١٨، خەڵکی بەسرە و دواتریش بەشێکی دیکەی پارێزگاکانی عێراق، دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەکان (ئاوی شیرین و کارەبا) و بێکاریی گەنجان، خۆپیشاندان دەکەن.

دوێنێ رۆژی سێشەممە ٤-٩-٢٠١٨، هاوڵاتیانی بەسرە بۆ داواکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان، دەستیان بە خۆپیئشاندان کردەوە و هێزە ئەمنییەکانیش بە تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە.

بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، کە ئەمڕۆ چوارشەممە، لە زاری سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بڵاویان کردەوە، کە ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە پێنج کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٦٨ کەس.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com