نوچەنێت
خۆپیشاندان لە بەسرە دەستی پێکردەوەو ژمارەیەکی زۆر کوژراو و بریندار هەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٤-٩-٢٠١٨، خۆپیشاندانی فراوان لە پارێزگای بەسرە دەستی پێکردەوە. بەپێی زانیارییەکان ٩ کەس لە هێزە ئەمنییەکان برینداربوونە و پلەداری سەربازیشی تێدایە.
لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، بەگەرمی باس لە خۆپیشاندانەکان دەکرێت و دەڵێن، داوای خزمەتگوزاری دەکەن.
خۆپیشاندەران، هەوڵیان داوە بڕؤنە ناو پارێزگای بەسرە، لەدەوروبەری پارێزگا چەند شوێنێکیان سوتاندووە و ئێستا رەوشی ئەمنی ئەم پارێزگایە ئاڵۆزە.