ئاماری قوربانیانی مانگی رابردووی عێراق راگەیێندرا

0

نوچە-سومریە نیوز

شاندی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق(یۆنامی)، نوێترین راپۆرتی خۆی سەبارەت بە ئاماری قوربانیانی مانگی رابردووی عێراق بڵاو کردەوە.

بو گوێرەی راپۆرتەکەی یۆنامی، لە مانگی رابردوودا  لە عێراق ،٩٠ کەس کوژراون و ١١٧ کەسیش بریندار بوونە.

لە بەشێک لە راپۆرتەکەی یۆنامی هاتووە، بە هۆی شەڕ و تێکهەڵچوونی چەکداری، توندوتیژی و کردەوەی تیرۆریستی، لە مانگی رابردوو(ئاگۆست) ٩٠ کەس لە خەڵکی مەدەنی عێراق کوژراون و ١١٧ کەسیش برینداربوونە.

لە راپۆرتەلەدا جەخت کراوەتەوە لە کۆی کوژرا و بریندارەکانی مانگی رابردوو،٨٢  (کوژراو) و ١١٣(بریندار)لە خەڵکی مەدەنی عێراق بوونە.

پارێزگای بەغدا بە ٧٧ قوربانی(٢٤ کوژراو و ٥٣ بریندار)  زۆرترین رێژەی قوربانیانی لە خۆگرتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com