نوچە-تاس
دبلۆماتکارێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی روسیا، سەبارەت بە هەرجۆرە دەستوەردانێک لە هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە هۆشداری دەداتە ئەمریکا.
ئاندری نسترنکۆ، بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی روسیا، ئەمڕۆ سێشەممە،٤ی سێبتەمبەر لە بارەی دەستوەردانی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەی، هۆشداری دایە واشنتۆن.
ئەم دبلۆماتکاررە روسیە دەڵێت، ئەگەر دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا یاسا ورێوشوێنەکانی هەڵبژاردنی روسیا پێشێل بکەن، مۆسکۆ دەنگی نارەزایی خۆی بەرامبەر بەم کارە دەگەیەنێیتە واشنتۆن .
بە گوتەی ئەم دبلۆماتکارەی روسیا، مۆسکۆ لە رابردووشدا هەستی بە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دەستوەردان لە هەڵبژاردنی وڵاتەکەی کردووە.