ژنە قوربانیەکی توندوتیژی دەبێتە کۆمیسێری نەتەوەیەکگرتووەکان

0

نوچە-ئاسۆشیتێدپرێس

سەرۆککۆماری پێشووی شیلی، وەک کۆمیسێری نوێی نەوەتەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافەکانی مرۆڤ دیاریکرا.

میشلە باشلە،هەمان ئەو کەسەیە کە لە سەردەمی دیکتاتۆرییەتی پینۆشە لە ژێر چاودێری و ئەشکەنجەدا بووە و بە ناچاری وڵاتی شیلی بەرەو هەندەران بە جێ هێشتووە.

باوکی باشلە، ئالبێرتۆ باشڵە، ئەفسەری هێزی ئاسمانی بوو و لە سەردەمی کودەتای پینۆشە لە ساڵی ١٩٧٣، دوای ئەوەی کە ئامادە نەبوو بچێتە ژێر دەسەڵاتی پینۆشە، بە هۆی ئەشکەنجەوە گیانی لە دەست دا.

باشڵە وەک جێگرەوەی زیدرعدالحسین، دەستی بە کار کردووە. خانمی باشلە لە ساڵی ٢٠٠٦ وەک یەکەمین ژن بووە سەرۆککۆماری ژنی شیلی..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com