روسیا هێرشەکانی دەستپێکرد

0

نوچە-یۆرۆ نیوز

روانگەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا دەڵێت، فڕۆکەشەڕکەرەکانی  روسیا دوای ٢٢ رۆژ، سەر لە نوێ هێرشە ئاسمانییەکانیان بۆ سەر پارێزگای ئیدلیب دەست پێکردۆتەوە.

میدیا خۆجێیەکان، باس لە بۆردومانی بەربڵاوی شاری جسرالشغور و دەورەبەری لە پارێزگای ئیدلیب دەکەن.

ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەڵێن، سوپای سوریا و هاوپەیمانانی  بە هاوەن هێرشیان کردۆتە سەر ناوچەکە.

وێڕای ئەوەی کە فڕۆکەشەڕکەرەکانی روسیا، بۆردوومانی پارێزگای ئیدلیبیان راگرتبوو، بەڵام سوپای بەشار ئەسەد بە شێوەی سنوردار لە هێرشەکانی بۆ سەر ئۆپۆزسیۆنی چەکدار لەم ناوچەیە بەردەوام بووە.

دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر پارێزگای ئیدلیب لە لایەن روسیاوە لە کاتێکدایە، کە چەند کاتژمێر پێشتر سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی هێرش بۆ سەر ئەم پارێزگایە هۆشداری داوەتە رژێمی بەشار ئەسەد و ئێران و روسیا، وەک دوو هاوپەیمانی سەرەکی ئەم رژێمە.

سەرانی وڵاتانی ئێران، روسیا  وتورکیا بڕیارە رۆژی ٧ی سێبتەمبەر سەبارەت بە دۆخی قەیراناوی تورکیا لە تاران، کۆببنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com