نوچە-رۆیتەرز
گوتەبێژی کۆشکی کرملین، لەبارەی پەیامی هۆشدار ئامێزی سەرۆکی ئەمریکا بە ئێران وروسیا هەڵوێستی وەرگرت و گوتی، هەڕەشەکانی ئەمریکا لە دیمەشق و هاوپەیمانانی هیچ مەنتقێکی تێدا نییە.
دۆناڵد ترەمپ، لە تویتێکدا سەبارەت بە هێرشی سوپای بەشار ئەسەد بۆ سەر پارێزگای ئیدلیب، هۆشداری داوە و رایگەیاندووە، ئەگەر ئێران و روسیا بەشاری ئۆپەراسیۆنی سەربازی سەر ئیدلیب ببن، توشی هەڵەیەکی گەورە دەبن.
ئەم وەڵامدانەوەی کۆشکی کرملین لە کاتێکدایە کە سوپای بەشار ئەسەد ، ئامادەکاری بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی پارێزگای ئیدلیب دەکات.
دیمێتری پسکۆف، گوتەبێژی کۆشکی کرملین، ئەمڕۆ سێشەممە،٤ی سێبتەمبەر گوتیشی، کە ئیدلیب بۆتە شوێنی داڵدەدانی تیرۆریستان و بنکە سەربازییەکانی روسیا هەڕەشەیان لە سەرە..