ترەمپ هۆشداری دەداتە روسیا و ئێران

0

نوچە-ئاژانسەکان

هاوکات لە گەڵ بڵاوبوونەوەی جموجوڵە سەربازییەکانی سوپای سوریا بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەی ئیدلیب، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، هۆشداری دەداتە رژێمی بەشار ئەسەد و ئێران و روسیا وەک هاوپەیمانە سەرەکییەکانی .

ترەمپ لە تویتێکدا دەڵێت، بەشار ئەسەد نابێ بێ باکانە هێرش بکاتە سەر پارێزگای ئیدلیب، روسەکان و ئێرانییەکان دوچاری هەڵەیەکی گەورە دەبن، ئەگەر بیانهەوێ بەشداری لەم تراژیدیە مرۆییە بکەن. رەنگە سەدان هەزار کەس  ببنە قوربانی.رێگە مەدەن وەها کارەساتێک رووبدات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی گوتووە، کە هێزەکانی بەشار ئەسەد خەریکی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ناوچەی ئیدلیب دەکەن.

پێشتریش هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا، فەڕەنسا  وبەریتانیا هۆشداریان داوەتە رژێمی بەشار ئەسەد و جەختیان کردۆتەوە، ئەگەر سوپای ئەسەد لەم ناوچەیە چەکی کیمیایی بەکار بهێنێ، لە گەڵ کاردانەوەی توندی ئەوان روو بە روو دەبێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com