نوچە-شفقنا
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگری عێراق، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە هەڕەشەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل کە گوتبووی لە سەرخاکی ئەم وڵاتە هێرشە دەکەنە سەر ئامانجە سەربازیەکانی ئێران، جەخت دەکاتەوە کە سەروەری وڵاتەکەی هێڵی سورە.
سەرچاوەکە ئەوەش دەخاتە روو، کە عێراق چاوەڕێی هەڵوێستی فەرمی ئیسرائیلە تاکو بە ئاشکرا وەڵامی ئاڤیگدۆر لیبرمەن، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بداتەوە.
ئەم بەرپرسە سەربازیەی عێراق دەشڵێت، عێراق گوندێک نییە کە هەر کەس بتوانێ دەستوەردانی تێدا بکات. بەڵکو وڵاتێکە کە خاوەن سەروەری و سوپایەکی بەهێزە.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل، پیشتر هۆشداری داوەتە ئێران و گوتوویەتی، کە بنکە سەربازییەکانی ئێران لە سەر خاکی عێراق دەکاتە ئامانجی هێرشەکانی.
ئەم پەیامە هۆشدارئامێزەی لیبرمەن، دوای ئەوە دێ کە ئاژانسەکانی جیهان رایانگەیاند، ئێران موشەکە بالستییەکانی خۆی بۆ عێراق گواستووەتەوە