نوچە-ارم نیوز
پێگەی ئیماراتی”ارم نیوز”ئەمڕۆ سێشەممە،٤ی سێبتەمبەر بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەک رایگەیاندووە، وڵاتی قەتەر هەوڵی لێک نزیککردنەوەی سوننەکانی عێراق و هاوپەیمانی “البنا”دەدات، کە لە دوو لایەنی دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانی فەتح پێکدێت.
بە گوێرەی سەرچاوەی ئەم پێگەیە، قەتەر گوشار دەخاتە سەر سوننەکانی عێراق تاکو لە گەڵ رەوتی مالیکی و هادی عامری وەک دوو کەسی نزیک لە ئێران، بکەونە هاوپەیمانییەوە.
بە گوێرەی سەرچاوەکە، دۆحە نوێنەرانی ئیخوانەکانی عێراق بۆ پەیوەست بوون بە هاوپەیمانی مالیکی هان دەدات.
سەرچاوەکە ئاشکراشی دەکات، کە کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان وەک لقی ئیخوانەکان و سەلیم جبوری، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە ئێستادا لە میحوەری مالیکی وعامریدان.
رشید العزاوی، وەک یەکێک لە سەرکردەکانی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بڕیاری نزیک بوونەوەی لە مالیکی و عامری داوە.
کۆمەڵی ئیسلامی لەبەرەی مالیکی و عامریدایە
0
Share.