نوچەنێت
ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەدەوام دەبێت. بڕیارە گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان دیاری بکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٤-٩-٢٠١٨، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەردەوام دەبێط. دوای ئەوەی دوێنێ بەهۆی چوونە دەرەوەی پەرلەمانتاران لە هۆڵی کۆبوونەوەکە بۆ ئەمڕۆ درێژکرایەوە.
دوێنێ یەكەمین دانیشتنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدرا و هەریەكە لە سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، وتاریان تێدا خوێندەوە.