دۆخی عێراق لە حکومەتی داهاتووە دەخرێتەڕوو

0

نوچەنێت: تایبەت

پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ هەموو لایەک دەرکەوت شیعە لە حکومڕانی سەرکەوتوو نەبووە دەشڵێت “پێویستە کورد لە گەڵ ئۆپۆزسیۆنی بەغدا هەندێک خاڵی هاوبەش بدۆزنەوە و بیکەنە گوتارێکی هاوبەش بۆ مامەڵەکردن لە گەڵ دەسەڵات”.

نزیک بە چوار مانگە بەرسەر هەڵبژاردندا تێدەپەڕێت، بەڵام لایەنەکان لەسەر هاوپەیمانی و پۆستەکان مشتومڕیانە، شارەزایان پێیانوایە کورد دەتوانێ رۆڵی یەکلاکەرەوەی هەبێ و کار بوۆ داخوازییەکانی بکات، بەڵام کێشەی سەرکەی کورد نایەکڕیزییە، کە گەیشتن بە ئامانجەکانی ئاستەم کردووە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، موحسین عوسمان، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، لەبارەی کابینەی نوێی حکومەت، رایگەیاند: لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ـەوە بەشێوەیەکی پراکتیکی شیعە حوکمی عێراق دەکات و  بۆ هەموو لایەک دەرکەوت شیعە لەم حکومڕانییە سەرکەوتوو نەبووە؛ چونکە لە بنەمادا ئەمڕۆ ناتوانرێت بەو عەقڵەوە ئیدارەی وڵاتێک بکرێت، کە لە هەموو روێکەوە وڵات پڕ کێشەیە.

موحسین عوسمان دەشڵێت، لەم خولە (نوێ) پەرلەمان و حکومەت لە پێشوو لاوازتر دەبێت، چونکە رەوشی عێراق و بەشداری پێکهاتەکان و باری ئەمنی و ئیسلامی سیاسی عێراقی، لەو ئاراستەیەدا دەڕوات، عێراق بەرەوە پەرت و بڵاوی بچێت.

ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێشوو پێێوایە، دەبێ کورد یەکڕیز و یەک هەڵوێست بێ و داکۆکی لە داخوازی و کێشەی کورد بکات. ناکرێت هەر لایەنە و بە ویستی خۆی روو لە بەغدا بکات. دەشڵێت “پێویستە لە گەڵ ئۆپۆزسیۆنی عێراق هەندێک خاڵی هاوبەش بدۆزنەوە و بیکەنە گوتارێکی هاوبەش بۆ مامەڵەکردن لە گەڵ بەغدا بۆ ئەوەی بتوانن پۆست وەربگرن، جا پۆستی سەربازی، حکومی یان پەرلەمانی بێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com