ئێران ئامارێکی ترسناکی راگەیاند

0

نوچە-ئاژانسەکان

ناوەندی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی ئێران لە راپۆرتێکدا، بە ئاماژەدان بە خۆپێشاندانەکانی مانگەکانی رابردووی ئێران، ئاماری بێکاری لەم وڵاتە بە قەیران و جێی نیگەرانی وەسف دەکات.

راپۆرتەکەی ئەم ناوەندە، ئاماژەی بە خۆپێشاندانەکانی شارەکانی ئێران کردووە و جەخت دەکاتەوە، کە رێژەی بێکاری گەنجان، ژنان و توێژی خوێندەوار، ئاماژەیەکە بۆ باری قەیرانی ئابوری ئەم وڵاتە.

راپۆرتەکە ئەوەش دەخاتە روو کە  نزیکەی یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس لە بێکاران، تەمەنیان لە نێوان ٢٧ بۆ ٣٦ ساڵە و پێناچێ ئەم کەسانە هەلی کاریان بۆ بڕەخسێت.

ناوەندی ئاماری ئێران، رێژەی بێکاری  بەهاری ئەمساڵی تا ١.١٢% راگەیاندووە. بە گوێرەی ناوەندی ئاماری ئێران، لە ئێستادا سێ ملیۆن و ٣٢٢ هەزار کەس لە ئێران بێکارن.

ناوەندی لێکۆڵینەوەی سەر بە پەرلەمانی ئێران، ئامارێکی جیاواز بڵاو دەکاتەوە و رێژەی بێکاری تا ٧ ملیۆن کەس راگەیاندووە و هۆشداریش دەدات، کە ئەم رێژەیە تا ساڵی چوار ساڵی داهاتوو بۆ ١١ ملیۆن کەس بەرز دەبێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com