نوچە-هەواڵدەریی فەڕەنسا
فدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، نایهەوێ لە ساڵی داهاتوو لە پۆستەکەی بمێنێتەوە.
مۆگرینی کە پێشتر وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا بووە.بە دبلۆماتکارێکی بەئەزموون دەناسرێتەوە. لە کۆبوونەوەی لە گەڵ باڵیۆزانی یەکێتی ئەوروپا گوتی، ساڵی داهاتوو دەست لە کارکێشێتەوە و چیدی ئەم پۆستە لە ئەستۆ ناگرێت.
مۆگرینی لە تەمەنی ٤١ ساڵی وەک بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دیاری کرا. پێشتر کاترین ئەشتۆن ئەم پۆستەی لە ئەستۆ بووە.
تاکو ئێستا دیار نییە کێ جێگای مۆگرینی دەگرێتەوە.