نوچە-رۆیتەرز
بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل، هەڕەشەی هێرش بۆ سەر ئامانجەکانی ئێران لە عێراق دەکات.
ئاڤیگدۆر لیبرمەن، وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕەشە لە ئێران دەکات و دەڵێت، تەل ئەبیب هێرش دەکاتە سەر ئامانجە سەربازییەکانی تاران لە عێراق.
لیبرمەن هەروەها دەڵێت، بە وردی چاودێری گۆڕانکارییەکانی سوریا دەکەین. ئەم چاودێری کردنە تەنها جموجۆڵەکانی ئێران لە سوریا ناگرێتەوە، تەل ئەبیب توانای هێرش بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئێرانی لە سەر خاکی عێراق هەیە.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل گوتویەتی، ئیسرائیل توانای بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ئێرانی هەیە .ئێـمە توانای بەرەنگاربوونەوەی دوژمنانی ئیسرائیلمان هەیە، لە هەر شوێنێک کە هەڕەشەمان لە سەر بێت..