نوچە-تایمز
میدیاکانی ژاپۆن دەڵێن، تۆکیۆ نەیتوانیوە بڕوا بە ئەمریکا بهێنێ کە شمولی گەمارۆکانی سەر تاران نەکات. هەر بۆیە چاوەڕوان دەکرێ ژاپۆن لە مانگی داهاتوووەوە هاوردەی نەوتی خۆی لە ئێران رابگرێت.
رۆژنامەی تایمزی ژاپۆن، ئەمڕۆ دووشەممە،٣ی سێبتەمبەر لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاندووە، پێدەچێ ژاپۆن لە ژێر گوشارەکانی ئەمریکا، لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە هاوردەی نەوت لە ئێران رابگرێ .
بە گوێرەی راپۆرتەکەی رۆژنامەی تایمز، ئەگەر ئەم بڕیارە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ژاپۆن ناچارە بیر لە جێگرەوەیی دیکە بۆ دابینکردنی وزە بکاتەوە.
رۆژنامەکە ئەوەش دەخاتە روو، بە هۆی هەرزان بوونی نەوتی ئێران، ژاپۆن دەبێ تیچوویەکەی زۆرتر بدات تا وزەی خۆی دابین بکات.