نوچە-بلۆمبێرگ
پێگەی بلۆمبێرگ، لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە سزاکانی واشنتۆن بۆ سەر تاران دەڵێت، سەرباری گەمارۆکانی ئەمریکا، ئێران بەردەوامە لە هەناردەکردنی نەوتی خۆی.
بە گوێرەی راپۆرتەکەی بلۆمنێرگ، ئێران بۆ دەورلێدانی گەمارۆکانی سەر خۆی، تاکتیک و شێوازی کۆن و نوێ بەکار دەهێنێت. بە جۆرێک کە نایهەوێ رێژەی هەناردەکردنی نەوتەکەی بۆ کەمتر لە ٨٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا- دابەزێ.
بلۆمبێرگ هەروەها نووسیویەتی، قاچاخی نەوت،هەرزانفرۆشتن و بە نهێنی هەناردەکردنی، بەشێک لەو شێوازانەن کە تاران دەیهەوێ گەمارۆکانی ئەمریکا پێشێل بکات.