نوچە-ئاژانسەکان
گاوین ڤیلیامسۆن، وەزیری بەرگری بەریتانیا لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەناڵی سکای نیوز، جەخت لە سەر ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم دەکات.
بە گوتەی وەزیری بەرگری بەریتانیا، داعش لە رێگەی شانە تیرۆرسیتیەکانی، کە لە بەریتانیا و ئەوروپای رۆژئاوا جێگیری کردووە. پلانی بۆ هێرشکردن و ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی هەیە.
بۆ یەکەمین جار، بەرپرسێکی باڵای بەریتانیا لە بارەی هەڕەشە و مەترسییەکانی ویلایەتی خۆراسان، لقی داعش لە ئەفغانستان هۆشداری دەدات.
لە لایەی دیکەوە بەرپرسانی ئەمریکی، بوونی ٢هەزار چەکداری داعش لە ئەفغانستان پشتڕاست دەکەنەوە و دەڵێن، مەترسییەکانی ئەم گروپە رووی لە زیادبوونە.
ڤیلیامسۆن دەشڵێت، هەڕەشەکانی داعش جیدییە و دەبێ رێگری لە دووبارەوە بوونەوەی هێرشەکانی بکرێت. وەک ئەوەی لە مەنچستەر روویدا.