نوچە-یۆرۆ نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، دوابەدوای کۆبوونەوەی و رێپێوانی گروپە راست و توندڕەوەکانی ئەم وڵاتە و خۆپێشاندانی دژبەرانی ئەم لایەنانە لە شاری کمنیتس، داوای لە هاووڵاتیانی ئەم وڵاتە کردووە، کە بەرگری لە دیموکراسی بکەن و بەرەنگاری گروپە رەگەزپەرەستەکان ببنەوە.
هایکۆ ماس، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەڵمانیا وەک پشتگیری لە خۆپێشاندانەکان بۆ کۆچبەران و پەنابەران گوتی، شەڕی دووەمی جیهانی،٧٩ ساڵ بەرلەئێستا دەستی پێکرد و ئەڵمانی خەسار و زیانێکی زۆری بەرکەوت، ئەگەر بۆ جارێکی دیکە خەڵک بێنە سەرشەقام و بە لایەنگری لە هیتلەر خۆپێشاندان رێکبخەن. مێژوو و رابردوو پێمان دەڵێت دەبێ بەرگری لە دیموکراسی بکەین.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەی بیڵد تسایتۆنگ، هۆشداری دەدا و دەڵێت، نابێ بێ هەڵوێست بین و دەبێ بەرەنگاری رەگەزپەرستی ببینەوە.
هایکۆ ماس، جەختی لە سەر بەرەنگاربوونەوەی نێئۆنازیەکان و دوژمنانی جوولەکە کردەوە.
About Author
Related Posts
-
-
-