نوچەنێت
http://www.barhamsalih.net/pages/16
كورتهیهك له ژیاننامهی د. بهرههم ئهحمهد ساڵح
– د. بهرههم ئهحمهد ساڵح له ساڵی 1960 له شاری سلێمانی، له كوردستانی عیراق، له دایكبووه.
– له كۆتایی ساڵی 1976 پهیوهندیی كردووه به ریزهكانی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستانهوه.
– له ساڵی 1979 دا دووجار له لایهن رژێمی بهعسهوه دهسگیركراوه به تۆمهتی پهیوهندیكردن بهڕیزهكانی بزووتنهوهی رزگاریخوازی كوردستانهوه. ماوهی 43 رۆژ له زیندانهكانی ئهمن له ههیئهی تهحقیقی خاسسه له كهركوك دهسگیر كراوه و به چهندین شێواز ئهشكهنجه دراوه.
– دوای ئازادكردنی له زیندان، خوێندنی ئامادهیی به سهركهوتوویی تهواو كردووه و پلهی یهكهمی له سهر ئاستی كوردستان و پلهی سێیهمی له سهر ئاستی عیراق بهدهستهێناوه دوای ئهوهی له تاقیكردنهوهدا 96,5نمرهی % ی وهرگرتووه.
– به هۆی چاودێری ئهمنییهوه عیراقی جێهێشتووه و روویكردۆته بهریتانیا.
– له سهرهتای ههشتاكانهوه بۆته ئهندام له رێكخستنهكانی ئهوروپای یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بۆته بهرپرسی پهیوهندییهكانی یهكێتی له لهندهنی پایتهختی بهریتانیا.
– سهرباری سهرقاڵبوونی به خهباتی سیاسی، خوێندنی زانكۆی تهواو كردووه، بڕوانامهی بهكالۆریۆسی له ئهندازیاری مهدهنی و بیناسازی ساڵی 1983 له زانكۆی كاردیف له بهریتانیا، بهدهستهێنا.
– خاوهنی بڕوانامهی دكتۆرایه له بواری ئامار و پراكتیزهی كۆمپیوتهر له ئهندازیاری گشتی له ساڵی 1987 له زانكۆی لیڤهربول له بهریتانیا.
– وهك ئهندازیاری راوێژكار له كۆمپانیایهكی ئهوروپی كاری كردووه.
– له یهكهمین كۆنگرهی ئاشكرای یهكێتیی نیشتمانیی له كوردستانی ئازاد كراو، ساڵی 1992، به ئهندامی سهركردایهتی ههڵبژێردراوهو ئهركی بهڕێوهبردنی مهكتهبی پهیوهندییهكانی ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكای پێشپێردراوه.
– نوێنهری یهكهمین كابینهی حكومهتی ههرێم بووه له دوای یهكهمین ههڵبژاردنی پهرلهمانی له كوردستان له ساڵی1992 دا، بۆته بهرپرسی پهیوهندییهكانی دهرهوه له ئهمریكا-واشنتۆن.
– تۆڕی پهیوهندییهكانی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان و حكومهتی ههرێمی كوردستانی فراوان كردووه لهگهڵ ناوهندهكانی بڕیار له واشنتۆن و بهشداریكردووه له چالاكییهكانی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی و كۆنگرهكانی بهر له رووخانی رژێمی بهعس.
– سهرۆكی ئهنجومهنی وهزیرانی حكومهتی ههرێمی كوردستان بووه له ماوهی نێوان كانونی دووهمی 2001 و ناوهڕاستی 2004 له سهر تهكلیفی سهركردایهتی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لهماوهی سهرۆكایهتیكردنی حكومهتدا ههوڵێكی زۆریدا بۆ چككردنی باری گوزهرانی هاووڵاتیانی ههرێم و باشكردنی خزمهتگوزارییهكان و بنهمارێژی كرد بۆ پرۆژهكانی گهشهپێدان كهبووه جێگهی رهزامهندی جهماوهری كوردستانی له كاتێكدا ئهو ههرێمه گهمارۆ درابوو له ههموو چانسێكی ئابووری و گهشهپێدان بێبهشكرابوو.
– له دوای رووخانی رژێم بووه جێگری سهرۆك وهزیرانی حكومهتی كاتیی عیراق له نیوهی دووهمی ساڵی 2004 و پاشان بووه وهزیری پلاندانان له حكومهتی ئینتیقالی عیراق له ساڵی 2005 و دواتر بۆته جێگری سهرۆك وهزیرانی حكومهتی ههڵبژێدراوی عیراق (حكومهتی بهڕێز نوری مالكی) و سهرۆكایهتی لیژنهی ئابووری پێسپێردراوه.
– به نوێنهرایهتی حكومهتی عیراق، پرۆژهی پهیماننامهی نێودهوڵهتی لهگهڵ عیراق به شهراكهت لهگهڵ رێكخراوی نێودهوڵهتی دهست پێكردووه. پهیماننامهی نێودهوڵهتی بهڵگهنامهیهكه بۆ دهستهیهك ئیلتزامی هاوبهش له نێوان عیراق و نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ هاوكاری كردنی بهغدا له پابهندبوون به ئیلتزامهكانی له بونیادنانی عیراقێكی دیموكراتی فیدرالی گهشهكردوو كه لهگهڵ خۆی و دهوروبهره ئیقلیمییهكهی و نێودهوڵهتییهكهیدا به ئاشتی وهێمنی بژی.
– زانکۆی ئهمریکی له عیراق – سلێمانی دامهزراندووه و ئێستاش سهرۆکایهتی ئهنجومهنی باوهرمهندانی ئهو زانکۆیه دهکات.
– له رۆژی 25/7/2009 له لایهن سهركردایهتی كوردستانهوه كاندید كراوه بۆ سهرۆكایهتی لیستی كوردستانی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان و دواتریش ئەرکی سەرۆکی حکومەتی کوردستانی پێسپێردرا و کابینەکە پێک هاتبو لە 19 وەزارەت.
– د. بهرههم ئهحمهد ساڵح خاوهنی تۆڕێكی فراوانی پهیوهندیی كوردستانی و عیراقی و ههرێمایهتی و نێو دهوڵهتییه و وهك سیاسییهكی میانڕهو لهگهڵ ههموو هێز و رهوته سیاسییهكانی وڵاتدا كراوهیه و خاوهنی پهیوهندییهكی پتهوه لهگهڵ ناوهندی میدیایی و رووناكبیریی.
– خاوهنی چالاكییهكی بهرچاوه له بواری رووناكبیری و له پشتگیریكردنی چالاكییهكانی كۆمهڵی مهدهنی . سهرۆكی دهستهی باوهڕمهندانی (مولتهقای عیراقی) یه كه چهترێكی دیموكراتیی عیراقییه و چهندین كهسایهتی دیموكراتی و نیشتمانیی و كهسایهتی له چین و توێژهكانی كۆمهڵی عیراقی له خۆدهگرێت، مولتهقا خاوهنی پرۆژهی واعیدون و پرۆژهی هیوایه بۆ پشتگیری كردنی خوێندكاری زیرهك و بههرهمهند له زانكۆكانی كوردستان و ناوهڕاست و باشووری عیراقدا.
– خێزانداره و كوڕێك و كچێكی ههیه.
بەرهەم ساڵح بیرۆکەی هونەرمەندێکی کورد دەبات
http://www.basnews.com/index.php/so/news/kurdistan/454658
هونەرمەندێکی کورد ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆکی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، بیرۆکەیەکی ئەوی جێبەجێ کردووە، بەبێ ئەوەی ناوەکەی بهێنێت.
خالید رەشید، هونەرمەند، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، نووسینێکی بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد کە ئەو شانازی بە دانانی شانۆیەکی گەورە لە کوردستان (سلێمانی) دەکات و دەستخۆشی لە بەرهەم ساڵح، سەرۆکی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری کرد بۆ ئەم کارە، هەرچەندە ”ناوی خاوەن بیرۆکەکەی نەبردووە“.
خالید ڕەشید ڕوونی کردووەتەوە کە لە ھەموو جیھاندا، بیرۆکە گرانترین بەشی ھەر پڕۆژەیەکە، بەڵام بەرهەم ساڵح ناوی وەستا و ئەندازیار و….ھتد بردووە، کەچی ناوی ئەوی نەبردووە.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ساڵی ٢٠٠٣ لە سوید، بیرۆکەکەی بە د. شەفیق قەزاز داوە، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٩ ”بە ڕێکەوت“عومەر شێخ موس، یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بینیوە و پڕۆژەکەی پێ داوە. لە چەند نامەیەکیشدا کە یەکێک لە نامەکانی بڵاو کردووەتەوە، شێخ موس جەختی لەوە کردووەتەوە کە چەندان جار پڕۆژەکەی خستووەتەوە بیری بەرهەم ساڵح و ئومێدی بە درووستکردنی هەیە.
ئەو هونەرمەندە نایشارێتەوە کە ساڵی ڕابردوو زانیویەتی بەرهەم ساڵح ”بە خشکەیی“ خەریکی جێبەجێکردنی بیرۆکەکەیە و لە مەراسیمی کردنەوەی شانۆی ڕۆمانی لە سلێمانیش، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی بەرهەم ساڵحی کردووە، بەڵام کەس نەیزانیوە بیرۆکەی کێیە؟
خەڵك-سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی
بەرهەم ساڵح، ئەو كاراكتەرە سیاسییەی لە ئێستادا زۆرترین چاوی لەسەرە بكرێتە سەرۆك كۆماری عێراق، بەڵام بەهۆی جیاكردنەوەی حزبێك لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان دوو چانسی لەدەستداوەو لە ئێستادا لەبەرداشی هاوپەیمانی و یەكێتی دا ماوەتەوە.
بەرهەم ساڵح دوو چانس لەدەست دەدات
بەپێی زانیارییەكان، چەندین جار سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان داوایان لە ناوبراو كردووە بگەڕێتەوەو نێو ریزیەكانی یەكێتی و ببێتە سكرتێری گشتی ئەو حزبە، بەڵام بەرهەم ساڵح ئەوەی رەتكردوەتەوە، هەرچەندە پێش هەڵبژاردنەكانی عێراق لە زاری یەكێك لە سەركردەكانی یەكێتییەوە ئەوە ئاشكرا كرا كرد كە بەرهەم ساڵح رایگەیاندووە، ئەو پرسە با بۆ دوای هەڵبژاردنەكان بمێنێتەوە، بەڵام تا ئێستا هەر دەنگۆیەو یەكلانەبوەتەوە، جگە لەوەش ئەگەر بەرهەم ساڵح لەنێو یەكێتیدا بمایەتەوە ئێستا بێ ركابەر و بە رەزامەندی پارتی دیموكراتی كوردستان تاكە كاندیدی كورد دەبوو بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، ئەویش بەهۆی پێگەی رابردووی بەرهەم ساڵح لە هەرێم لەلایەك و رێكەوتنی ستراتیژی پارتی و یەكێتی لەلایەكیتر، جگە لەوانەش زۆرینەی هێزە عێراقییەكان ئامادەییان هەیە بەرهەم ساڵح بكەنە سەرۆك كۆماری وڵاتەكەیان.
هاوپەیمانی بۆچی سەرۆكەكەی كاندید ناكات
سەبارەت بە ئەگەری كاندیدبوونی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، محەمەد ڕەئوف ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری هاوپەیمانی بۆ دیموكراسیو دادپەروەری بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند، ئەگەر د.بەرهەم نەكرێتە كاندیدی هەموو كوردستان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بڕواناكەم وەك كاندیدی چوار لایەنەكە خۆی كاندید بكات.
وتیشی، تاكو ئێستا ئەو پرسەمان لەگەڵ پارتیو یەكێتی و لایەنەكان باسمان نەكردووە، تەنانەت لەكۆبونەوەی تایبەتی خۆشماندا باسی ئەوەمان نەكردووە بیكەینە بڕیار كە ئەو بابەتە بكەینە خاڵی گفتوگۆكانمان لەگەڵ پارتی و یەكێتی.
بەشێك لە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە كاندید نەكردنی بەرهەم ساڵح لەلایەن حزبەكەیەوە بۆ ئەوە ناگەڕێتەوە كە بە لاوازی بزانن، بەڵكو بۆ لاوازی كۆكردنەوەی دەنگی لایەنەكانی كوردستان دێت بۆ ئەو مەبەستە، چونكە لە ئێستادا تەنها چوار لایەن هاوپەیمانیەتیەكیان راگەیاندووەو ئەوانیش تەنها 11 كورسی پەرلەمانیان هەیەو بەم رێژەیە ناتوانن هێزی خۆیان بسەپێنن، لەبەرانبەردا پارتی و یەكێتی 42 كورسی پەرلەمانیان هەیە و قورسایی لای ئەوانەو بەبێ ئەوان ناتوانرێت هیچ كاندیدێكی كورد بكرێتە سەرۆك كۆمار.
یەكێتی بۆچی بەرهەم ساڵح كاندید ناكات؟
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان راگەیاند، ئەوەی باس دەكرێت لەسەر كاندید بوونی د.بەرهەم خۆی كاندید بكات تەنها قسەیەو باس دەكرێتو تا ئێستاش لەناو یەكێتی باسی خۆكاندیدكردنی د.بەرهەم نەكراوە، بۆیە پێم وایە ئێستا قسەكردن لەسەر ئەو بابەتە تەنها بۆ بازاڕخۆشكردنە ئەگەرنا هیچ واتایەكی واقیعی نییە.
“د.بەرهەم رایگەیاندووە بەهیچ شێوەیەك ناچێتەوە نێو یەكێتی و
ئەوەی باسی لێوە دەكرێت هەمووی پڕوپاگەندەیە”
وتیشی، یەكێتی ئەو پۆستە بەبەشی خۆی دەزانێت، چونكە لەڕابردووشدا بەپێی ڕێكەوتننامەیەك پۆستی سەرۆكی هەرێم درابوو بەپارتی دیموكراتی كوردستانو پۆستی سەرۆك كۆماریش درابوو بەیەكێتی نیشتمانی كوردستان، ڕاستە جەنابی كاك مەسعود ئێستا دەستی لەكاركێشاوەتەوە، بەڵام خۆ مەبەستمان لەكەسەكە نەبوو، بەڵكو لەبابەتی دابەشكردنی دەسەڵاتەكاندا لەنێوان پارتیو یەكێتی هیچ لەبابەتەكان نەگۆڕاوە، چونكە ئێستا دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم دراوە بەسەرۆكی حكومەتی هەرێم كە جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانە.
تاكە كێشەی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار
بەپێی زانیارییەكان تاكە كێشەی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار یەكێتی نەبوونێتی، هەرچەندە پارتی دیموكراتی كوردستانیش ئەو پۆستە بە موڵكی خۆی دەزانێت و هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە پارتی زۆرترین دەنگی بەدەست هێناوە و مافی خۆیەتی ئەو پۆستە بۆ خۆی مسۆگەر بكاتو هیچ حیسابێكیش بۆ رێكەوتنامەی ستراتیژی نێوانیان لەگەڵ یەكێتی ناكات، بەڵام بەپێی زانیارییەكان پارتی لاری نییە لە كاندید بوونی بەرهەم ساڵح.
بەرهەم ساڵح هاوسۆزی یەكێتییە یان هاوپەیمانێتییەكەی
چەند مانگێكە دەنگۆی ئەوە هەیە كە بەرهەم ساڵح دەگەڕێتەوە نێو ریزەكانی یەكێتی، بڵاوكردنەوەی وێنەكانی ناوبراو لەگەڵ سەركردەكانی یەكێتی و سەردانی ناوبراو بۆسەر مەزاری جەلال تاڵەبانی لەلایەن لەلاپەڕەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی كادیرانی یەكێتی، پێیان وایە ئەمانە ئاماژەگەلێكن بۆ گەڕانەوەی سەركردەكەی رابردوویان، بەڵام بەرپرسەكانی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەنەوە.
محەمەد ڕەئوف ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری هاوپەیمانی بۆ دیموكراسیو دادپەروەری دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانیو گەڕانەوەی بەرهەم ساڵح بۆ ناو یەكێتی لەبەرامبەر پێدانی پۆستی سەرۆك كۆمار رەتدەكاتەوەو رایگەیاند، هیچ باسی هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی نەكراوە، هاوپەیمانی پڕۆژەیەكە تازە دەستمان پێی كردووە ناوی خوامان لێ هێناوە، ئەگەر بەشداری هەڵبژاردنیش نەكەین ئەوا لەدەرەوەی پەرلەمان وەك ڕەوتێكی ئۆپۆزسیۆن دەمێنینەوە.
لای خۆشییەوە سەعدی پیرە ئاشكرایكرد، نەمبیستووە د.بەرهەم داوای كردبێت بگەڕێتەوە ناو یەكێتی، ئەو بابەتە كاتێك گفتوگۆی لەسەر دەكەین كە دكتۆر بەرهەم خۆی داوا بكات بگەڕێتەوە ناو یەكێتی، پێم وانیە هاتنەوە بۆ ناو یەكێتی یا چوونە دەرەوە لەیەكێتی پەیوەندی بەمەرجەوە هەبێت مەرج پێویست ناكات.
نهێنی كۆبونەوەی بەرهەم ساڵح لەگەڵ كادیرە باڵاكانی
هەفتەی رابردوو بەرهەم ساڵح لەگەڵ ژمارەیەك لە كادیرە باڵاكانو كاندیدانی حزبەكەی رایگەیاندووە كە بەهیچ شێوەیەك ناگەڕێتەوە بۆ نێو یەكێتی.
سەرچاویەكی باڵا كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە (خەڵك)ی راگەیاند، د.بەرهەم رایگەیاندووە بەهیچ شێوەیەك ناچێتەوە نێو یەكێتی و ئەوەی باسی لێوە دەكرێت هەمووی پڕوپاگەندەیە.
وتیشی، د.بەرهەم كەسایەتیەكی لەو شێوەیەیە كە لەوانەیە هێزە عێراقیەكانیش دەنگی پێ بدەن بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆك كۆمار، نەك تەنها یەكێتی و پارتی، بەڵام بەرهەم ساڵح لە كۆبونەوەكەدا ئەوەی ئاشكرا كردووە كە شتێكی لەو شێوەیە لە نیەتی مندا نییەو بەتەمای نیم.
دەنگۆی كاندیدكردنی بەرهەم ساڵح لەلایەن پارتییەوە
بەپێی زانیارییەكان نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح بە نهێنی كۆبونەتەوەو دەنگۆی كاندید كردنیشی هەیە.
سەرچاوەیەك كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت بە “سۆمەریەنیوز”ی راگەیاندووە، نێچیرڤان بارزانی سەۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆكی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری كۆبوەتەوە تاوتوێی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراقییان كردووە.
ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشیدەكات، دەنگۆی ئەوەش هەیە بەرهەم ساڵح كاندید بكرێت بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.
بۆ ئەو مەبەستە (خەڵك) پەیوەندی بە چەند بەرپرسێكی پارتییەوە كرد، بەڵام پەیوەندییەكەیان بەردەست نەبوو.
د. بەرهەم ساڵح ڕای خۆی لەبارەی ریفراندۆم ئاشكرا دەكات
پەرلەمانتارێكی نزیك لە د.بەرهەم ساڵح بۆچونی ناوبراو لەبارەی ریفراندۆم ئاشكرا دەكات و، رایدەگەیەنێت، د. بەرهەم ساڵح پێیوایە، ریفراندۆم لە رێگای پەرلەمان یاسای بۆ دەرچێ و رۆژ پێویستیەكانی دیار بكرێت.
سالار محمود ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و نزیك لە د. بەرهەم صالح، بە پێی لێدوانێكی بۆ كەناڵی رووداو ئاشكرای كرد،”كە ڕای د. بەرهەم ساڵح بۆ ریفراندۆم ئەوەیە كە لە رێگای پەرلەمان یاسا دەرچێت، ریفراندۆم دەبێت لە رێگای دامەزراوە شەرعیەكانی كوردستان بكرێت و پەرلەمانی كوردستان كارابكرێتەوە، لە رێگەی پەرلەمانەوە ریفراندۆم بە یاسایی و بەنیشتمانیی بكرێت”.
هاوكات سالار محمود گوتی،”د. بەرهەم ساڵح پێیوایە، لە سەرەتادا دەبێ لەگەڵ عێراقدا بكەوینە گفتوگۆی فعلییەوە”.
سالار محمود گوتی،”ئەو کۆمیتەی ریفراندۆم دروست دەكرێت، ئەگەر لە پەرلەمانەوە نەبێت شەرعیەت وەرناگرێت”.
ستاندەر زانیویەتی، كە لەو نزیكانە د. بەرهەم ساڵح رای خۆی بە ئاشكراتر بڵاودەكاتەوە، هەروەها ئاگاداری رێگرییە نێودەوڵەتی و نێوچەییەكانە لەبارەی پرۆسەیەی ریفراندۆم و مافی چارەنوس
ماكگۆرك چی بە بارزانی و د. بەرهەم ساڵح وتووە؟
https://rachlaken.com/Default.aspx?page=Article&id=15792&l=3
راچڵەكین ـ فەرهەنگ فەرەیدون
نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا، برێت مەكگۆرك، داوای لە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوابخات و بە د.بەرهەم ساڵح، سەرۆكی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەریشی وتووە”ئەمریكا لەگەڵ ئەوەیە بچیتەوە ناو ریزەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان”.
رۆژی چوارشەممە 1\8\2018، برێت مەكگۆرك، نوێنەری تایەبەتی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەردانی هەرێم كوردستانی كردوو، لە دەستپێكیشدا لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح، و ژمارەیەك لە سەركردەكانی هاوپەیمانی كۆبووەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (راچڵەكین) كەوتووە مەكگۆرك بە د.بەرهەم ساڵحی وتووە”ئەمریكا لەگەڵ ئەوەیە بگەڕێیتەوە ناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان و ببیتە كاندیدی ئەو حزبە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق”.
راچڵەكین ئەوەی زانیوە بەرهەم ساڵح تا ئەمڕۆش وەڵامی یەكلاكەرەوەی نەداوە بە نوێنەرەكەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ چوونەوە ناو ریزەكانی یەكێتی.
لەوبارەیەوە د.رێبوار كەریم، وتەبێژی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری بە (راچڵەكین)ی راگەیاند، لەو كۆبوونەوەیەدا باسی گەڕانەوەی بەرهەم ساڵح نەكراوە بۆناو یەكێتی، بەڵام راچڵەكین لە دوو سەرچاوەی دیكەوە تەئكیدی لەوەكردەوە كە لەو كۆبوونەوەیە پێشنیاری گەڕانەوەی بەرهەم ساڵح بۆ ناو یەكێتی كراوە، لەلایەن نێردەی سەرۆكی ئەمریكاوە.
د.رێبوار وتی”مەكگۆرك باسی لەوەكرد كە رۆڵمان هەبێت لە حكومەتی داهاتووی عیراق هەوڵی ئەوەش بدەین ناوخۆی هەرێم باش بكەین”.
وتیشی”ئێمە گفتوگۆ لەگەڵ هەموو حزبێكی سیاسی كوردستان دەكەین لەسەر بنەمای خزمەتكردنی خەڵك، ئامانجیشمانە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردسنتان پاك و بێگەردبێت”.
دوای كۆبوونەوەكەی لەگەڵ بەرهەم ساڵح، مەكگۆرك بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی پیرمامی كرد.
مەكۆرگ داوای لە بارزانی كردووە، هەوڵبدات مەكتەبی سیاسی حزبەكەی رازی بكات بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
سەرچاوەیەكی ناو ئەو كۆبوونەوەی ماكگۆرك و بارزانی كە لەبەر هەستیاری پۆستەكەی پێی باشنەبوو ناوی بڵاوبكرێتەوە بە (راچڵەكین)ی راگەیاند “مەكگۆرك بە سەرۆك بارزانی وت كە هەموو حزبەكان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنن، تەنها پارتی لەگەڵ ئەوەیە هەڵبژاردن بكرێت، بۆیە داواتان لێدەكەم مەكتەبی سیاسی حزبەكەتان بەوە رازی بكەن هەڵبژاردنەكان دوابخرێت”.
مەكگۆرك پاساوی ئەوەی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكان هێناوەتەوە، كە ئەگەر هەڵبژاردن بكرێت، رێگردەبێت لە زوو پێكهێنانی حكومەتی ناوەندی و دەبێتە هۆی لێكترازانی زیاتری پێكهاتەكانی عیراق.
وتیشی: بارزانی، بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم، مەرجی ئەوەی هەبووە دۆخی كەركوك ئاسایی بكرێتەوە و پێشمەرگە بگەڕێتەوە ئەو ناوچانە، ئەگەرنا ئەوا كورد هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدات.
مەكگۆرك بەڵێنی ئەوەی داوەتە بارزانی، یەك مانگ مۆڵەتی بدات بۆ ئەوەی وڵاتەكەی دۆخی كەركوك ئاسایی بكاتەوە و بەڵێنی ئەوەشیداوە هێزەكانی پێشمەرگە دوبارە لە كەركوك جێگیر بكاتەوە.
هەرچەندە هەموو حزبە سیاسییەكانی هەرێم دەڵێن بەشداردەبین لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام بەهۆی پەرتەوازەیی ناوخۆیانەوە، ئەمریكا مامەڵەكی ئاسانترو تایبەتتر لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و مەسعود بارزانی دەكات وەك بڕیاردەر لە هەرێمی كوردستان، هەروەها دیاریش نییە بەرهەم ساڵح پێشنیارەكەی مەكگۆرك جێبەجێدەكات، یان دڵی دۆستەكەی لەخۆی عاجز دەكات.
د. بەرهەم ساڵح لە لوتکەی دەسەڵات و گەندەڵیەوە بۆ بانگەشەی دادپەروەری و دیموکراسی
http://www.hawpshti.com/ku/?p=18070
عەبدوڵا مەحمود:
لەدرێژەی لێکترازان و هەڵوەرینی رۆژ بەرۆژی یەكیتی نیشتیمانیدا، بەم دوایانە بەرهەم ساڵح وەکو یەکێک لە جێگرانی سکرتێری گشتی یەکێتی، لەگەڵ ژمارەیەک لە کادران و لایەنگرانی ئەو حزبە لە یەکیتی نیشتیمانی هاتە دەرەوە و قەوارەیەکی سیاسی نوێیان بەناوی “هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی دادپەروەری راگەیاند”.
هاتنەدەرەوەی بەرهەم ساڵح و هەڵوەرین و لێکترازانی یەکێتی تا رادەی جیابوونەوەی باڵ و لاباڵی تر لە داهاتوودا… لە دۆخی یەکێتی نیشتیمانیدا، چاوەروانکراوە… یەکێتی نیشتیمانی بەدوای نەخۆش کەوتنی تاڵەبانیەوە تا ئێستا، حزبێکی بێ رابەرە، هاوکات حزبێکە دەمێكە هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ پارتی و حزبەکانی تردا نەماوە، وە خاوەنی هیچ سیاسەت و ئەجندایەکی سەربەخۆیی سیاسی نییە و بۆتە حزبی پاشکۆی پارتی و ڕووداوەکان… ئەوەی ئێستا یەکێتی دەچەرخێنێ سیاسەتێکی دیاریکراو و نەخشەو پرۆژەیەک نییە… روداوەکانن یان سیاسەت و نەخشەی پارتییە کە یەکێتی پەلکێشی دوای خۆیان دەکەن… بەدوای مەرگی تاڵەبانیشدا دۆخی یەکێتی بەرەو خراپتر بوون چووەو میراتگرانی تاڵەبانی لەجەنگی یەکتریدا، بێ تاڵەبانی و بێ بەدیلی تاڵەبانی، پابەندی هیچ پرانسیبێکی حزبی یان ئەتەکێتێکی رەوشتی سیاسی تەندروست نابن… ئەم هەلومەرجە زەمینەکانی داروخانی یەکێتی چ لە ناوخۆی و چ لە ئاستی کۆمەڵایەتیدا، سازکردووە…
بەرهەم ساڵح لە غیابی تاڵەبانی و لەهەلومەرجی نەخوازاوی یەکێتی و لە جەنگی نێوان باڵ و لاباڵەکانی یەکێتیدا، بەتایبەتیش کە ئەو خاوەنی هیچ هێزێکی چەکداری نەبوو، دەبووە قوربانییەکی فەرامۆش کراو… بەرهەم ساڵح بەناچاری بۆ بەرگرتن بەوەی ببێتە قوربانیەک لەنێوان ئەم کێبەرکێ ناوخۆییەی یەکێتی، لە یەکێتی هاتە دەرەوە، بەڵام هاتنە دەرەوەی د، بەرهەم لە یەکێتی هەر بەو هۆیەوە نەبوو کە ئەو بەبێ پشتیوانی هێزێکی میلیشیایی نەیدەتوانی ببێتە قوتبی ململانێ لەناوخۆی یەکێتیدا، بەڵکو ئاسۆیەکیش بۆ دەرچوونی یەکێتی لەو ئەزمەیەی یەخەگیری بووە، لە ئارادا نەبوو. بەرهەم ساڵح بە مەبەستی بردنی ئۆردو و تواناو نیگەرانییەکان لەگەڵ خۆی لەناو یەکێتی و ئەو بۆشایەیە سیاسیەی لە زۆنی سەوزدا هەیە، ماڵی خۆی لە یەکێتی جیاکردەوە.
بەرهەم ساڵح هەم ئاگاداری هەلومەرجی ڕێکخراوەیی یەکێتی و نیگەرانی جەماوەرەکەی بوو، هەمیش بۆشایی سیاسی لە زۆنی سەوزدا، راستیەکی سادەبوو… بۆیە بەرهەم ساڵح بەخوێندنەوەی بۆ دۆخی زۆنی سەوزو هاوکات پاشەکشەو رەوینەوەی خۆشباوەییەکی زۆر بە بزوتنەوەی گۆڕان، و پاشانیش مەرگی نەوشیروان مستەفا، ئەو هۆکارانەن کە ئەو دەیەوێت کەڵکیان لێوەربگرێت… زۆنی سەوز هەم لە بۆشایی سیاسی و هەم لێوان لێو لە تورەیی و نارەزایەتی و هاوکاتیش بێ رابەری جێکەوتوو خاوەن کاریزما ماوەتەوە… بۆیە ئەم دۆخە باشترین ژینگەیە بۆئەوەی حزبێک یان رەوتێک ئەسپی خۆی تیادا تاو بدات… بەرهەم ساڵح بە بەجیابوونەوەی لە یەکێتی و کۆکردنەوەی نارازییەکانی ناو یەکێتی و حزبەکانی تر و پاشانیش قەوارەدان بە کیانێکی سیاسی، دەیەوێت ئەم ژینگەیەو ئەو هێزە زۆر و زەوەندە نیگەران و پەش و بڵاو و تۆراوەی یەکێتی و حزبەکانی تر بخاتە خزمەت خۆیەوە… تا ئێرە وادەردەکەوێت بەرهەم ساڵح یارییەکی مۆفەق ئامیزی کردووە، بەتایبەتیش کە شێوازی جیابوونەوەکەی لە یەکێتی بە جۆرێک بوو، لە جیاتی ئینشیقاق” جیابوونەوە” ناوی نا هاتنە دەرەوە، بەم هەنگاوەش خۆی لە توەریی و غەزبی خێرای یەکێتی دورخستەوە…
کێشەی سەرەکی لێرەوە دەست پێدەکات کاتێک قەوارەکەی رادەگەیەنێت و هەڤاڵ دەکات بە هاودید… پێش وەختە رەوت و قەوارەکەی دەخاتە بەردەم کارەسات و ئەو کاتەش بەیانی سیاسەت و نەخشەو ئەجندای سیاسی دەکات، و ناسنامەی قەوارەکەی رادەگەیەنێت، ئەو راستیە نیشان دەدات کە ئەم قەوارەیە، تەنها دەتوانێ باڵێكی یەکێتی بێت، لە دەرەوەی یەکێتی، بێ ئەوەی جیاوازییەکی هەبێت لەگەڵ ئەو یەکێتیەی لێی جیابۆتەوە…
بەرهەم ساڵح نە مۆدیلێکی نوێی رێکخراوەیی حزبی و نە پرۆژەیەکی جیاوازی سیاسی تازە، دەخاتە روو. ئەوەش دەکاتە ئەوەی یەکێتیەکی بچوکی نوێ لە دەرەوەی یەکێتی، قوت بکاتەوە…
بەرهەم ساڵح و قەوارەکەی دیدیان بۆ پەیوەندی هەرێم و عێراق، بۆ ئایندەی سیاسی کوردستان، بۆ دین و پەیوەندی بە سیاسەت و یاساو پەروەردەو فێرکردنەوە، بۆ مافە و مەدەنییەکان، وە لەپەیوەند بە ئازادییەکان و مافی هاوڵاتی و تاکەوە… هەڵگری هەمان بۆچوون و دیدی یەکێتی و حزبە سیاسییە ئیسلامیەکانە کە لەکوردستان هەن و پێشتر کارنامەو پەیامیان لەئاستی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا لە محەک دراوە.
د. بەرهەم دووخول سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دووخول جێگری سەرۆکی حکومەتی عێراق و ماوەیەکی زۆر جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کورستان بووە… واتە بەهەموو پێوانەیەک د. بەرهەم لە هەرەمی دەسەڵاتی حکومی و حزبیدا بووە…
لەسەردەمی دەسەڵاتدارێتی حکومەتی هەرێمی سەردەمی دکتۆردا، باڵای دزی و گەندەڵی و سیستیماتیک و نادادپەروەری بەو پەرێ خۆی گەیشتووە، یەکەمین چەخماغەی بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەری فراوان لە زۆنی سەوزدا بەدژی دەسەڵاتی بزوتنەوەی کوردایەتی، ١٧ شوبات لە دژی دەسەڵاتی گەندەڵ و دزی حكومەتی هەرێم لە کاتی د. بەرهەم بووە، زۆرترین سەرکوت و لەخوێن هەڵکێشانی خۆپیشاندەران کە داوای نان و ئازادی و دادپەروەری و شکۆی ئینسانی و دژی گەندەڵی بوون لە ژێر سایەی لوتکەی دەسەڵاتی د، بەرهەم دا رویداوە، و تا ئێستاش بکوژانی ئەم تاوانکارییە، بە سزای یاسایی نەگەیشتوون. کەواتە سەردەمی دزی و گەندەڵی و نادپەروەری و سەرکوت و دژی ئازادی، لەسەردەمی دکتۆر بەرهەمدا، لەلوتکەدا بوو… ئێستا د. بەرهەم بانگەشەی وەستانەوە بەدژی گەندەڵی و تیکۆشان بۆ دادپەروەری و دیموکراسی دەکات… چ ریاکارییەکی ئاشکرای ناوازەی مێژووی هاوچەرخی کاراکتەرە سیاسیەکانی بزوتنەوەی کوردایەتییە؟
دەبێ بپرسین، کێ رێگر بووە لەوەی د.بەرهەم لە لوتکەی دەسەڵاتی خۆیدا، نموونەیەکی باشی دەسەڵاتدارێتی نیشان بدات؟ کێ رێگربووە لەوەی کایەی دیموکراسی فراوان بکرێتەوە و ماف و ئازادییەکان بە فەرمی بناسن؟ کێ دەستی گرت گەندەڵکاران و دزان، توشی لێپێچینەوەی یاسایی ببن، یاسا بۆ هەمووان یەک بوردی هەبێت؟ کێ رێگر بوو خزمەتگوازیییە زۆر سەرەتاییەکان فەراهەم بکەن؟ کێ رێگربوو لەوەی دیواری!! دیگەڵەی زۆنی سەوزو زەرد، برمێنرێت؟ کێ دەستی گرتن و سیستەمی خوێندن و پەوەردە، سەردەمی بکەن؟ تەنانەت ئەگەر رێگری هەبووە لەوەی لە زۆنی زەردی ژیر قەڵەمرەوی پارتییدا، کارەکانتان و پرۆژەکانتان و دیموکراسی و دادپەروەریەکەتان بخەنە بواری جێبەجێکرنەوە، کێ رێگر بوو لە زۆنی سەوزدا، وەکو کەسێک لە هەرەمی دەسەڵاتی حزب و حکومیدا، خزمەت بە شاری سلێمانی و زۆنی سەوز بکەن، گەندەڵی و دزی نەهێڵن یان کەمی بکەنەوە و کار بۆ دادپەروەری بکەن و دادگا ویاسا لەدژی دزان و گەندەڵگاران بجوڵێنن؟ دیموکراسی و ئازادی و رێزی لێبگیریت و لانی کەمی دادپەروەری، هەنگاوی بۆ بنرێت؟ لەسەردەمی د. بەرهەمی ئێستای بانگەشە چی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری… رەشترین دەسەڵاتی سەرکوت و کوشتار و بێمافی و بێ خزمەتگوزاری و بێدادترین سیستەمی ئابوری و نادادپەروەری بوونە سیمای کۆمەڵگەی کورستان بەگشتی و زۆنی سەوز بە تایبەتی… ژمارەی ملیۆنێر و ملیۆنێرەکان، لە زۆنی سەوزدا بوون بە سەدان و بەدەیان… سەدان ملیۆنێر و دەیان ملیاردێر و لەسەردەمی مامۆستای دادپەرەوەی بۆ هاودید و هاوڵاتیانی کوردستان، قوت بوونەوە، کە لە بەرامبەردا ئۆردوی هەژاران و بێکاران و نەداران، بەوپەری خۆی گەیشتووە.
د. بەهەم… زاکیرەی تێک نەچووە، بەڵام زاکیرەی هاوڵاتیان بە ئیفلیج تەماشا دەکات… ئەگەر نا هەموو کەس دەزانێت، دکتۆر بەرهەم کە ئێستا فرمێسک بۆ دیموکراسی و دادپەروەری و دەسەڵاتدارێتی باش و خزمەتکاری خەڵک هەڵدەرێژێت… پێچەوانەی ئەوەی لە لوتکەی دەسەڵاتدارێتی حزبی و حکومی خۆیدا، بە کردەوە نیشان داوە…
سەبارەت بە چەمکی دادپەروەری و دیموکراسی کە بنەمای سەرەکی بانگەشەکانیەتی، وەکو لەچەند دیمانەیەکدا، خستیە روو دادپەروەریی و دیموکراسی!! ئیسلامییە… دادپەروەرییەکە، لەسەر بنەمای” لان شکرتم و لازدنکم”ە…. بە هەژاران و بێبەشان دەڵێی رازی بن و کونجی قەناعەت بگرن… چەند شوکرانە بژێر بێن بۆتان زیاد دەکەین!!… دیموکراسیەکەشی ئەوەیە” ومن لم یحکم بما انزل اللە فاولئک هم الفاسقون” لەسەر پرسی ژنیش دەڵێ” الرجل قوامون علی النساء بما فضل اللە بعضهم علی بعض…” و ” الدنیا متاع و خیر متاع الدنیا المرأة الصالحة”…
بەڵی بەرهەم سالح، چ بانگەشەی دیموکراسیەکەی و چ دادپەوەرییەکەی… سەرچاوەگەرتووی شەرع” قورعان و حەدیس”ە… چەندین ساڵ ژیانی لە دەرەوەی وڵات و لانکەی دیموکراسی!! تەنها هێندە حاڵی بووە، بۆ هێنانی دەنگ و بوون بە هێز دەستەو دامێنی کۆنەپەرستی دینی و بانگەشەی ئەوە بێت بڵێت دادپەروەری لە ئیسلامدا هەیە!!! لە جیاتی ئەوەی پێداگری لەسەر مافی هاوڵاتی بوون ئازادی و یەکسانی یاسایی ژن و پیاو و ئەو دیموکراسییە بکات، کە بینیویەتی و باشیش دەزانێت… چۆنە. ئەوەی کە وای کردووە بەرهەم ساڵح و هاودیدەکانی ئامێز بۆ ئیسلام و کۆنەپەرستی دینی و شکۆ بەخشێن بە مەلای بەڵاشخۆرەوە بکەن، هاودیدیانە لەگەڵ خێڵێ بزوتنەوەی بۆرژوا ناسیونالیستی و کورد و رەوت گەلی ئیسلامی… رەوت و قەوارەکەی بەرهەم ساڵح لەناوخۆیاندا هاودیدن بۆ هاودیدیان لەگەڵ ئەو حزبە قەومی و دینیایەنەی لە کوردستان هەن، نەک هاودیدیان بۆ جیاوازی بەخشین و نیشاندان بەو حزب و لایەنە سیاسیانەی کۆمەڵگەی کوردستانیان، دەیان ساڵ بەرەو دواوە بردۆتەوە…
قەوارەکەی بەرهەم ساڵح، لە هەمان قوماشی یەکێتی و پارتی و ئیسلامیە داعشیەکانی کوردستانەو هیچ جیاوازییەکی لەسەر هیچ پرسێکی سەرەکی لەگەڵیاندا نییە… بەرهەم ساڵح وەکو کاراکتەرێک کە لە ترۆپکی دەسەڵاتی گەندەڵ و دزی بزوتنەوەی کوردایەتی بوو لە حزب و حکومەتدا، نابێ رێگەی پێبدرێت بە فریوکاریی درۆینەوە، پارێزگاری هەمان سیستەم و دەسەڵاتدارێتی سوک بوو ریسوای کوردایەتی، لە بەرگێکی تردا بکات…
ئەرکی بەرەی چەپ و کۆمۆنیست و ئازادیخوازە کە ماهیەتی ئەو رەوتە نیشانی کۆمەڵگەو رای گشتی بدەن و هاوکات هەوڵیان بخەنە گەر بۆ ئامادەکردنی ئەڵتەرناتیفێکی پێشرەو شۆرشگێڕانەوە ئازادی بەخشی رێکخراو بۆ رزگارکردنی کۆمەڵگە لەدەست بزوتنەوەی بۆرژوازی کورد و ئەو کۆمەڵە حزب و رێکخراوەی سیاسییەی نوێنەرایەتی چینی بۆرژوازی کورد دەکەن..