نوچە-سومریە نیوز
ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای بە سەرکردایەتی نوری مالیکی، ئەمڕۆ یەکشەممە،٢ی سێبتەمبەر راگەیاند، لە یەکەمین کۆبوونەوەی پەرلەمانی کە بڕیارە سبەی (دووشەممە)بەڕێوەبچێت.
فراکسیۆنی زۆرینەی پەرلەمانی عێراق، بە فەرمی رادەگەیێندرێ.
«منصور البعیجی»، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەکدا گوتی، پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینەی پەرلەمانی عێراق کە لە لایەن هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، هاوپەیمانی فەتح و لایەنەکانی دیکە پێکهاتووە. رێککەوتنی کۆتایی لە سەر کراوە و لە کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمان بە فەرمی رادەگەیێندرێ.
بە گوتەی ئەم ئەندامەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئەم فراکسیۆنە ناکەوێتە ژێر کاریگەری هیچ گوشارێکی دەرەکی و بە ئیرادەی عێراقییەکان پێکهاتووە و بەم زووانەش کابینەی حکومەت پێکدێنن.
«منصور البعیجی» هەروەها دەڵێت، ناکەوینە ژێر گوشاری ئەمریکا و وڵاتانی دیکە و هەر جۆرە دەستوەردانێک لە کاروباری ناوخۆی عێراق، قابیلی قبوڵ نییە.
About Author
Related Posts
-
-
-