نوچە-یۆرۆ نیوز
بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، گواستنەوەی موشەکی بالستی لە لایەن ئەم وڵاتەوە بۆ عێراق رەتدەکاتەوە ودەڵێت، ئەوەی کە لە لایەن هەندێ لایەنی ناسراو و میدیا سەبارەت بە گواستنەوەی موشەکە کانی ئێران بۆ عێراق بڵاوی بۆتەوە. لە بنەڕەتدا درۆیە .
گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها ڵێت، ئەم دەنگۆیانە بە ئامانجی نانەوەی ترس و دڵەراوکێ لە وڵاتانی دراوسێ بڵا ودەبێتەوە و لە درێژەی سیاسەتەکانی دژی بەم وڵاتەدایە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، رۆژانی رابردوو لە سەر زاری سێ بەرپرسی فەرمی ئێران، دوو بەرپرسی هەواڵگری عێراق بڵاوی کردبووەوە کە ئێران موشەکی بالستی راستی هاوپەیمانانی شیعەی خۆی لە عێراق کردووە و پەرە بە بەرنامەی موشەکی خۆی دەدات.
About Author
Related Posts
-
-
-