نوچە-ئاژانسەکان
دوابەدوای چەند تەقینەوەیەک لە فڕۆکەخانەیەکی سەربازی سوپای سوریا لە نزیک دیمەشق، میدیاکانی ئەم وڵاتە هۆکاری تەقینەوەکە بۆ رووداوێک لە یەکێک لە جبەخانەکانی ئەم وڵاتە دەگەڕێننەوە، بەڵام ئۆپۆزسیۆنی ئەم وڵاتە دەڵێت، ئیسرائیل هێرشی کردۆتە سەر ئەم بنکە سەربازییە.
تەقینەوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە،٢ی سێىبتەمبەر لە فڕۆکەخانەی سەربازی”المزە”رووی دا و بە گوێرەی راپۆرتەکان دەنگی تەقینەوەکە، لە دیمەشقی پایتەختی سوریاش بیستراوە.
میدیاکانی سوریا، لە سەر زاری بەرپرسێکی سەربازی ئەم وڵاتە هێرشی ئیسرائیل رەتدەکەنەوە و دەڵێن، کێشەی سیستمی کارەبا هۆکاری تەقینەوەکە بووە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە راپۆرتێکی جیاوازدا و لە سەرچاوەیەک نزیک لە رژێمی بەشار ئەسەد رایگەیاندووە، ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان هێرشی موشەکی کردۆتە سەر ئەم بنکە سەربازییە.
About Author
Related Posts
-
-
-