نوچەنێت: رادیۆ فەردا
هەرچۆنێک بوو، بە رواڵەتی لە کۆتاییەکانی نزیک دەبینەوە. ئایەتوڵڵا خامنەیی، وێڕای زۆریەک لە ریفۆرمخوازەکانەکان بە رەخنەگرەکانیشەوە بە قوڵایی ستراتیژیی ناویان دەهێنا و دەیانگوت، ئامادەبوونی ئێمە لەم قوڵاییە، پارێزەر و گەرەنتیکاری ئاسایشی وڵات و ئاماژەیەکی بەهێزە بۆ بەهێزبوونی رژێمی تاران. تەنانەت ژمارەیەک لە ریفۆرمخوازەکان ئەم گوتەی خامەنەییان دووبارە دەکردەوە کە ئەگەر ئامادەی ئەم قوڵاییە نەدەبووین و شەڕمان تێدا نەدەکرد، دەبا درەنگ یان زوو لە تاران شەڕەکەمان کردبایە.
لای ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامی، ئەم قووڵاییە ستراتیژیە شتێک نییە بێجگە لە زەلکاوێک. هەمان ئەو شوێنە کە دەسەڵاتدارانی ئێرانی لە پێناوی فراوانخوازی خۆیان سەرچاوە مرۆیی و داراییەکانی ئێرانیان بە فیڕۆ داوە. قوڵایی ستراتیژیی یان زەلکاوی مەرگ؟ هەر چۆنێک بێت رووی لە کۆتاییە.
ئامادەبوونی ئێران لەم قووڵاییە، پەیوەندی بە سەرهەڵدانی داعشەوە نەبووە، نە بەرمەبنای دیپلۆماسی کارامە بووە، نە پلانێکی درێژخایەنی لە پشتەوە بووە. ئەوەی هەبووە و هەیە، تەنها پەیوەندی بە پێکهێنانی گروپە میلیشاییەکان بووە. ئەویش لەو وڵاتانەی کە دەسەڵاتی ناوەندی بەرەو کزی و لاوازی چووە یان بەرەو لاوازی دەچن.
ئەم ئامادەبوونە، نە پێویستی بە دبلۆماتکاری شارەزا هەیە، نە پێویستی بە پیشەساز و وەبەرهێنەرێک کە ئایندە بخوێنێتەوە. تەنها پێویستی بە شەڕڤانی شارەزا هەیە، کە ئەزموونی پێویستی بۆ رێکخستنی گروپە میلیشاییەکان هەبێت.
دەکرێ بڵێین جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رێگەپێنەدراوبێت کە لەبارەی دیپلۆماسی وڵاتەکەی لە عێراق، سووریا و لوبنان و یەمەن قسەیەک بکات. ئەوەی کە باڵیۆزی ئێران لەم وڵاتانە دیاری دەکات، نەک زەریف، بەڵکو سوپای پاسدارانە.
١٥ ساڵ بە سەر رووخانی رژێمی بەعسی عێراق تێپەڕ دەبێت. بە تێکڕای باڵیۆزەکانی ئێران لە بەغدا پاسدار بوونە. قاسم سولەیمانی، پیاوە تاکڕەوەکەی ئەم گۆڕەپانە سەرئەنجام توانی پاسدارێک بکاتە بە باڵیۆزی ئێران لە عێراق، کە پیشتر جێگری فەرماندەی سوپای قودس بووە.
لە هەر وڵاتێک کە ئێران قووڵایی ستراتیژی هەبێت، دۆخەکە بەم شێوەیە، ئەمە پاسدارەکانن کە بە پارە و چەکەوە تەراتێن دەکەن. هۆی ناکارامەیی ئێران لەم وڵاتانە جیاوازە. سووریا، عێراق، یەمەن و لوبنان هەر کامە دۆخی تایبەت بە خۆیان هەیە، بەڵام لە هەموو ئەم وڵاتانە کۆمەڵێک تایبەتمەندی هاوبەش بەدی دەکرێ، کورتبینی سیاسی، میلیتاریزم و ئایدیۆلۆژی و گەندەڵی.
سەرەتایەک بۆ کۆتایی عێراق لە عێراق
هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییانەی عێراق و نائارامی و خۆپێشاندانەکانی مانگەکانی رابردوو لە زۆربەی شارە شیعە نشینەکانی ئەم وڵاتە، هەڵگری پەیامێکی گرنگ بوو. ناڕەزایی بەرامبەر بە سیاسییە شیعەکان کە زۆربەیان بە ستراوە بە ئێرانن. زیاتر لە نیوەی خەڵکی ئەم وڵاتە سندوقەکانی دەنگدانیان بایکۆت کرد. زۆربەیان دەنگیان بە لایەن و قەوارانە دا کە بە قسە و بە کردەوە لە ئێران دوور کەوتوونەتەوە.
دوورەپەرێزی لە ئێران، دیاردەیەکی باوە کە ئەم رۆژانە لە بازاڕی سیاسەتی عێراق لایەنگر و ئۆگریی زۆری هەیە. تەنانەت هادی عامری کە بە پارە و پشتیوانی تەواوی قاسم سولەیمانی، چووە پەرلەمان، لە گوتارەکانیدا کەمتر باس لە ئێران دەکات. نابێ لە بیر بکرێت کە عامری گەورەبووی ئێران و سوپاییەکی تەمام عەیارە. فارسی باشتر لەعەرەبی دەزانێ و ژن و منداڵەکەی نیشتەجێی گەڕەکی محەلاتی تارانە.
رەفتار و هەڵسوکەوتی موقتەداسەدر، ئەم کەسایەتە ئایینیەی عێراق کە براوەی هەڵبژاردنەکانە، ئاماژەی بەهێزە بۆ دوورکەتنەوەی عێراقییەکان لە ئێران، سەدر تەنها یەک شتی بۆ گرنگ بووە لە ماوەی مانگەکانی رابردوو، ئەویش دوور کەوتنەوەیە لە ئێران. لە نزیکبوونەوەی بە عەلی سیستانی تا سەردانەکەی بۆ سعوودیە و هاوپەیمانێتی لەگەڵ کۆمۆنیستەکان.
موقتەداسەدر، بە دوای هاوپەیمانی لەگەڵ ئەو گروپانەیە کە تەنیا یەک خاڵی هاوبەشیان هەیە، ئەویش دوور کەوتنەوە لە ئێرانە. دوای ئەوە هەموو هاوکاری و یارمەتییە مەعنەوی و داراییانەی کە ئێران لە ماوەی ١٥ ساڵی رابردوودا پێشکەشی عێراقی کردووە، سەرۆکوەزیرانی شیعە مەزهەبی عێراق کە بە دەنگی ئێران و یارمەتی ئەم وڵاتە گەیشتە دەسەڵات. ئێستا پابەندبوونی خۆی بە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران راگەیاندووە. ئایا هەموو ئەمانە ئەوە ناگەیێنن کە ئێران لە کۆتاییەکانی قوڵایی ستراتیژیی خۆی لە عێراق نزیک دەبێتەوە.
About Author
Related Posts
-
-
-