نوری مالیکی بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە

0

نوچەنێت

نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند”پیلانە دەرەکییەکان عیراقیان کرۆتە ئامانج، دەبنە هۆی دووبەرەکی و نانەوەی شەڕی ناوخۆ لە عێراق”.

ئەمڕۆ شەممە ١-٩-٢٠١٨، نوری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عیراق و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت” دەستوەردانە دەرەكییەكان، كە هەوڵی دروستكردنی درزێك و دۆزینەوەی حاڵەتێك لە ململانێ و شەڕی ناوخۆ دەدەن، هیچ كەس لێیی دەرباز نابێت و كەسیش بەرەكەی ناچنێتەوە جگە لە بێئومێدی، دۆڕان، پەشیمانبوونەوە و بەرپرسیارێتی گەورە لەبەردەم پەروەردگار لە بەرامبەر رژانی خوێن و وێرانبوونی نیشتمان و هەڕەشە لەسەر ئاسایش و سەروەری وڵات”

نوری مالیکی هۆشداریدەدات “لەو روانگەوە جەخت لەسەر گرنگی هۆشیاركردنەوە دەدەین لەبارەی ئەو كەسانەی هەوڵدەدەن وڵات تێكەڵی ئەو ململانێیانە بكەن، هەروەها رێگری دەكەین لە دەستوەردانی راستەوخۆ لە دانوستاندنەكان بە نوێنەرایەتی بۆ كۆكردنەوەی لایەنێك دژی لایەنێكی دیكە. دڵگران دەبم ئەگەر برایانی رێگە و چارەنووس گوێ لە پیلانەكانیان بگرن كە پێدەچێت پشتگیری بكەن، سەرەڕای ئەوەی دەزانن فێڵ و لە خشتەبردنی هەمووانە”.

هاوکات داواکارییەک ئاراستەی حزب و کوتلە سیاسییەکان دەکات و دەڵێت “بە هەموو ئەو برایانە دەڵێم، كە بەرژەوەندی نیشتمانیان دەوێت، گوێ لە دەنگی دوورەبەركی نەگرن كە هێزە دەرەكییەكان دەیڕێسن بۆ ئەوەی بە خوێنی گەل بۆیەی بكەن. راشكاوانە دەڵێم، بەو ئاراستەیە ناڕۆین كە وڵاتانی هەرێمی و زلهێز دەیانەوێت‌، رێگەش نادەین بچووكترین چەك بەڕووی سنگی برایانی یەك نیشتمان بكرێتەوە. داواشتان لێدەكەم با لە دانیشینێكی راستگۆیانە و راشكاوانەی عێراق گوێ لە یەكدی بگرین، لە پێناو بونیاتنانەوەی نیشتمان و دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ئەوەی تیرۆر وێرانیكردووە، هەروەها بەدیهێنانی تەبایی سیاسی كە دەبێتە كلیلی سەقامگیریی ئاسایش و ئابووری و كۆمەڵایەتی، دەستبكەین بە بونیاتنانەوە و خزمەتگوزاری كە گەلەكەمان پێی دڵخۆش دەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com