نوچە-رادیۆ فەردا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، شاندێکی باڵای ئەم وڵاتە پێکهاتوو لە دوو گەورە بەرپرس، ئەمڕۆ شەممە،١ی سێتەمبەر سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.
ئامانج لەم سەردانەی ئەم شاندەی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گفتگۆکردنە لە بارەی ئێران و سوریا، شاندەکە بڕیارە سەردانی وڵاتانی ئیسرائل، ئوردن و تورکیا بکات.
لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە، جەیمز فری، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، ویڕای جۆئێل رایبۆن رۆژانی ١ بۆ ٤ی سێبتەمبەر سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن و لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئەم وڵاتانە کۆدەبنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت، جەیمز فری لە ئیسرائیل لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە کۆدبێتەوەو سەبارەی بە ئاسایشی ئیسرائیل و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی واشنتۆن و تەل ئەبیب گفتوگۆیان لە گەڵ دەکات.
About Author
Related Posts
-
-
-